10
ئەندرۆید 31, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

بەم زووانە یەکەمین وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید Pi (ئەندرۆید 9.0) بڵاودەبێتەوە

 

گووگڵ وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی کە یەکەمین وەشانی تاقیکاری لە وەشانە نوێیەکانی سیستەمی ئەندرۆید بۆ گەشەپێدەران بڵاودەکاتەوە. بە شێوەیەکی گشتیی یەکەمین وەشانی تاقیکاری وەشانە نوێیەکە لە بەهاردا بڵاودەکاتەوە، بۆ ئەمساڵیش ئەگەر زۆرە هەمان باروودۆخ بڵاوبێتەوە. دوا بە دوای تەواوبوونی هەردوو وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ و ئۆریۆ ٨.١، پڕۆژەی سەرچاوە کراوەی ئەندرۆید سەرقاڵی وەشانی دواتردا کە ئێستا ناسراوە بە ئەندرۆید P. لە کۆدەکانی ئەو پڕۆژەیەدا ڕستەیەک دەرکەوت بە نێوی ‘ داهاتوو هەر ئێستایە(جۆری ٢٠١٨)’. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بگەیەنە ئەو ئەنجامەی، کە کارکردن لە وەشانی تاقیکاری سەرەتاییدا بەرەو کۆتایی دەچێت و بەم زووانە بڵاودەبێتەوە.

 

هەرچەندە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد دەربارەی وەشانی ٩.٠ـی ئەندرۆید بەردەست نیە، بەڵام وا پێشبینی دەکرێت کە لە کۆنگرەی Google I/O ئەمساڵدا کە وا بڕیارە لە ٨ تا ١٠ی مانگی پێنجدا دەبەسترێت، زانیاریی گرنگ سەبارەت بەم وەشانە ئاشکرا بکرێت. هەروەها Mishaal Rahman کە بەڕێوەبەری کۆمەڵەی XDAـە، پێشبینی دەکات لە ١٤ی مانگی ٣ـی ئەمساڵدا یەکەمین وەشانی تاقیکاری لێ بڵاوبێتەوە.

 

دەربارەی ناوی ئەم وەشانە، تەنها هێشتا ناویی سەرەتایی هەیە کە بە Android Pi باس دەکرێت. هەندێک کەس پێی وایە کە کورتکراوەی وشەی Pie بێت کە زمانی کوردییدا بە بۆرەک یان کولێرە بە قیمە واتاکاری بۆ دەکرێت.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ