10
ئای ئۆ ئێس 1, شوبات 2018 بۆچوون

چۆن فۆنتی Story لە ئینستەگرام دەگۆڕیت؟

بەکارهێنەرانی تایبەتمەندیی چیرۆک – Story تۆڕی ئینستەگرام زۆرن و ڕۆژانە دەیان ملیۆن چیرۆک پۆست دەکرێت. ئەم تایبەتمەندییە چەندین شت لە خۆ دەگرێت، لەوانە دانانی شوێنی بەکارهێنەر و هاشتاگ و کەش و هەوا و زۆری تر، وە هەروەها نوسینی چەند شتێک لەسەر وێنەکەت یان پاشبنەماکەت کە دەتەوێت. دەتوانیت فۆنتی ئەم نوسیانە بگۆڕیت؟

ئینستەگرام ئێستا ڕێگەت پێدەدات تا ئەم کارە بکەیت. بە چەند فۆنتێک دەتوانرێت نوسینەکان بگۆڕدرێن، ئەمەش بۆ جیاوازکردنی نوسینەکان لە کاتە جیاوازەکان. چۆنیەتیی گۆڕینی فۆنتی وشە ئینگلیزییەکان و زمانەکانی تر لە بەشی چیرۆکی ئینستەگرام:

  • کاتێک دەچیتە سەر بەشی کامێرا، تایبەتمەندییە ڕیزکراوەکان لە خوارەوە دەبینیت کە Normal و Type و هەتا دوایین. لە یەکێک لەم ۲ بەشە دەتوانیت لەسەر وێنە بنوسیت، لە Normal وێنەیەک کە خۆت چرکاندووتە و لە Type وێنەیەک کە ئامادەکراوە.
  • ئەو شتەی دەتەوێت بنوسە.
  • پاش ئەمە دەڕۆیتە بەشی پێدانی نەخش بە نوسینەکەت، بۆ گۆڕینی ستایل و فۆنت. ئاسایی سەیری سەرەوە بکە و دووگمەی فۆنتەکان هەیە، کرتەی لێ بکە بۆ هەڵبژاردنی فۆنت. چەند فۆنتێکی کەم لە خۆ دەگرێت.
  • لە کۆتایی بە ئارەزووی خۆت ستایل بە نوسینەکانت بدە، پاشبنەما بگۆڕە و هەر شتێکی تر کە بتوانیت.

هەروەها دەتوانیت ئەم فۆنت و جۆرە نوسینانە لە ڤیدیۆکانیش دابنێیت. بۆ بەردەستخستنی ئەم تایبەتمەندییە وەشانی نوێی ئینستەگرام لە کۆگاکانی ئەپ ستۆر و گووگڵ پلەی دابگرە.

بۆچونی تۆ