یاری
2, شوبات 2018
ڕونکردنەوەیەکی ورد لەسەر ئەو گۆرانکارییانەی کە ئامادەکراون بۆ یاریی Rainbow 6 siege

لەچەند هەفتەی ڕابردوودا وەشانێکی نوێ بۆ یاریی Rainbow 6 siege وەشێنرا کە تیایدا چەند کەسایەتی و نەخشەیەکی نوێ بۆ یارییەکە زیاد کران ئەمەش دوای ئەوە دێت کە تەمەنی ئەم یارییە زیاترە لە سێ ساڵ بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژ بەڕۆژ خەڵکێکی زیاتر یاری پێ ئەکات.
ئەمڕۆ ڤیدیۆیەکی نوێ لە کەناڵی یوتیوبی یو بی سۆفت بڵاوکرایەوە کە بووە هۆی ئەوەی کە یاریکەرانی ئەم یارییە چاورەڕێی وەشانێکی زۆر بەهێز بن کە بۆ یارییەکە دەوەشێنرێت لە ماوەی داهاتوودا ئەمەش دوای ئەوەدێت کە کۆمپانییای ناوبراو لەچەندین شوێن ئاماژەی بە بەهێزی وەشانەکانی ئەمساڵی یارییەکە کردووە کە لە نمونەی ئەو وەشانانە بریتییە لە ئۆپەڕاسیۆنی Chimera کە لەم وەشانەدا دوو کەسایەتی نوێ بە یارییەکە دەگات کە شارەزاییان لە چەک و تەکنیکی کیمیای و بایۆلۆجی هەیە کە ئەم خاڵە وەکو کلیلێکی لێهاتووە بۆ ئەوەی یاریکەران دڵنیابنەوە لەوەی کە ئەمساڵ ئەگەرێکی گەورەی هەیە کە وەشانە گەورەکەی ئەمساڵ گۆڕانێکی تەوەبێت.

ڤیدییۆیەکە هەر لەسەرەتاوە بە کەوتنەخوارەوەی تەنێکی ئاسمانی دەستپێدەکات و ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەگەری هەیە یاریی ناوبراو جۆرێکی نوێی شێوازی یاریکردنی پێبگات ئەویش بریتییە لە شەرکردن دژی بونەوەری ئاسمانی یان شتێکی لەم شێوازە، پاشانیش بەرە بەرە لە کرۆکی بابەتەکە نزیکدەبێتەوە و چەند هەڵواسراوێک نیشان ئەدرێن کە وێنەی بوونەوەری ئاسمانییان لەسەرە کەئەمەش پشگیری ئەو بیروڕایەی سەرەوە ئەکات، لە کۆتایی ڤیدییۆیەکەدا وێنەی پسولەیەکی گەورە و نامۆ نیشان دەدرێت ئەمەش بەڵگەیەکی ترە لەسەر ئەوەی کە ئەمساڵ یارییەکە بەچ ئاڕاستەیەک هەنگاو دەنێت.
دوای ئەمە بەرواری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی ڕاگەیاند کە ئەم ئۆپەڕاسیۆنە بۆ ماوەی ٤ هەفتە بەردەوام ئەبێت و لە ٦/٣ بۆ ٢/٤ بەردەوام دەبێت لەژێر ناوی Outbreak.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.