بابەتی گرینگ 2, شوبات 2018

کازوو هیرای لە پۆستی سەرۆکی سۆنی دەستی کێشایەوە و یۆشیدا جێگەی دەگرێتەوە

هەواڵەکانی دوێنێ شەوی کۆمپانیای سۆنی لە گەرمترین هەواڵ و باسەکانی پێگەکان بوون. هەواڵی کتوپڕی دەست لە کار کێشانەوەی کازوو هیرای بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سۆنی جێی بابەتە گەرم و گوڕەکانی ماڵپەڕەکانی جیهان بوون و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە. دوای ٦ ساڵ لە کارکردنی کازوو هیرای سۆنی بە کۆمەڵێک گێژاو و سەرکەوتندا تێپەڕیوە، لە هەموو بوارەکانی تەلەفزیۆن و یاریی و مۆبایل و ڕۆبۆت و کامێرا هتد… کە سۆنی قازانجی تێیاندا کردووە. بەڵام لە بیرمان نەچێت کە سۆنی لەو ماوەیەدا بازرگانیی کۆمپیوتەری لە دەست داوە. تەلەفزیۆنەکانی سۆنی لەو ماوەیەدا لە پاڵ LG و سامسۆنگ لە باشترین ئامێرەکان بوو. هەروەها جەنگی یارییەکانیش بەرامبەر مایکرۆسۆفت بۆ سۆنی ئەرێنیی بووە، بە هۆی ئەو یاریە تایبەتانەی کە کۆمپانیاکە خاوەنیەتی. بوونی بازرگانییەکی ئاسایی کۆمپانیاکە بۆ مۆبایل و بەردەوام بوون لە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم تەکنەلۆژیایە. ئەمە کورتترین باسکردنی چالاکییەکانی سۆنی بوو لە ماوەی کارکردنی کازوو هیرای وەک بەڕێوەبەر.

“لە ساڵی ۲۰۱۲ـەوە وەک سەرۆکێک تا ئێستا، ڕوونم کردەوە کە ئەرکی من دڵنیابوون و پاراستنی بەردەوامیی سۆنییە بۆ ئەوەی ببێت بە کۆمپانیایەک کە خواستی کڕیاڕان بگرێتە ئەستۆ و هەڵچوون و ناڕەزاییەکانیان لا بدات و هەستی زانینیان بهێنێتە دی. تا ئێرە خۆم تایبەتمەند کرد بەوەی کۆمپانیاکە بگۆڕم و قازانجەکانی باشتر بکەم، وە من ئێستا زۆر شانازیی دەکەم. لە پلانی سێیەم ساڵمان و کۆتا ساڵ لە کۆمپانیاکەدا پێشبینی دەکەین ئامانجە ئابوورییەکانمان بپێکین. هەروەها جێگەی دڵخۆشی منە کە ببیستم خەڵکان بڵێن سۆنی دووبارە دەگەڕێتەوە. جێگری من یۆشیدا، لە ۲۰۱۳ـەوە زۆر بە باشی پشتگیری لێ کردووم، هاوبەشیی فراوانمان هەبووە و وەکو متمانەپێکراوێک بووە بۆ گۆڕینی سۆنی بە یەکەوە. بەڕێز یۆشیدا بیرۆکە ستراتیجییەکان بە نەخشەکێشان بە قوڵیی کۆ دەکاتەوە بۆ بە دەستهێنانی ئامانجە دیارییکراوەکان. بڕوام وایە ئەو توانای دانانی پلانی فراوان و گەورەی هەیە و بۆ بەڕێوەبردنی سۆنی و بازرگانییەکانی دیاریکراوە، هەروەها وەک کەسێکی نموونەیی کە سۆنی بەرەو داهاتوو ببات. وەکو سەرۆکی لیژنەکان، بە دڵنیاییەوە پشتگیریی تەواوەتیی خۆم بۆ بەڕێزیان و دەستەی نوێی بەڕێوەبەران ڕادەگەیەنم، هەموو شتێک دەکەین تا داهاتوویان سەرکەوتوو بێت. – کازوو هیرای”

بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە ناوبراو بە تەواوی لە کۆمپانیاکە دوور بکەوێتەوە، بەڵکو ئەمە تەنیا وەک جێگۆڕکێیەکە و وەک سەرۆکی لیژنەکن دەمێنێتەوە. سەرۆکی نوێی سۆنی یۆشیدا بۆ ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ کازوو هیرای لە کۆمپانیاکە وەک جێگر کاری کردووە و بەختی بۆ سەرکەوتنەکانی سۆنی ڕەخساندووە، یۆشیدا لێدوانی لەم بارەیەوە داوە و سوپاسی کازوو هیرای دەکات، کورتەیەک لە لێدوانەکەی یۆشیدا:

“من زۆر سوپاسی کازوو هیرا و دەستەی بۆرد بۆ ئەو متمانەیەیان دەکەم، هەروەها بۆ دیاریی کردنی من وەک سەرۆکی جێبەجێکاریی سۆنی، هەستێکی باش دەبێت بۆ بەرپرسیاریەتیی ئەم پۆستە گرنگە. بە یەکەوە، بە بەهرەکان گرووپی سۆنی دەهێڵینەوە. ئامانجم دروستکردنە لەسەر ئەو بنیادنراوە بازرگانییەی بەڕێز کازوو هیرای. پێشەکیی کارم جێبەجێکردنی ئەو پلانەیە بۆ گەنجینەی ئەم ساڵ، وە پاشان کارکردن. لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەراتیەکەمدا بە یەکەوە باشترین نەخشەکێشان دەکەین بۆ گەشە کردن. هەروەها بە تەواویی کارەکانم پێشکەشی سۆنی دەکەم بۆ دروستکردنی سۆنییەکی باشتر کە بتوانێت ئەندێشەکان دەستەبەر بکات. – یۆشیکا”

بۆچونی تۆ