10
بابەتی گرینگ 2, شوبات 2018

ئۆپۆ مۆبایلی 2018 Oppo A71ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 450 ڕاگەیاند

کۆمپانیای Oppo زۆر بە هێمنی مانگی ۹ی پار ساڵ مۆبایلی Oppo A71ی ڕاگەیاندبوو، ئەم ساڵیش نەوەیەکی نوێی لەم مۆبایلە لە پاکستان بە فەرمی ڕاگەیاند ئەویش مۆایلی Oppo A71 2018. بەم زووانە دەگاتە هیند و هەندێک ووڵاتی تر.

مۆبایلی Oppo A71 2018 زۆر لە مۆبایلەکەی پێشووتر دەچێت کە ساڵی پار دەرچووبوو، چونکە هەمان ڕوونمای HD بە قەبارەی 5.2 ئینچی هەیە، بیرگەی ناوەکیی بە قەبارەی ۱٦ گێگابایت و دەتوانیت زیادی بکەیت بە هۆی بیرگەی دەرەکیی MicroSD، کامێرای پێشەوەی ٥ مێگاپێکسڵە و پشتەوەی ۱۳ مێگاپێکسڵە، لەگەڵ توانای پاتری ۳۰۰۰ میللی ئەمپێر.کاتژمێر. پشتگیری پەیوەندیە بێ تەلەکان دەکات وەکو وای فای و بلوتوز و جی پی ئێس و تۆڕی 4G. تەنکیەکەی بە پێوانی ۷.٦ میللی مەترە و کێشی ۱۳۷ گرامە، سیستەمی ئەندرۆید نووگەتی لەسەر جێگیرە.

دەربارەی ئەو تایبەتمەندیانەی گۆڕانکاری تێدا کراوە لە مۆبایلی Oppo A71 2018ی نوێ ئەوا پڕۆسێسەری MediaTek MT6750 بووەتە Snapdragon 450، بیرگەی کاتیی (ڕام) کەمکراوەتەوە لە ۳ گێگابایتەوە بۆ ۲ گێگابایت. ڕووکاری سیستەمەکەش لە ColorOS 3.1 کراوەتە ColorOS 3.2. مۆبایلی Oppo A71 2018 بەردەست دەبێت بەڕەنگەکانی ڕەش و زێڕی بەنرخی ۱۷۹ دۆلار.

بۆچونی تۆ