رەقەکاڵا 3, شوبات 2018

جۆری نوێ و هەرزانتری هەریەک لە Surface Laptop و Surface Book 2 ڕاگەیەندرا

مایکرۆسۆفت جۆرێکی نوێی لە Surface laptop  ڕاگەیاند کە خاوەن پڕۆسێسەرێکی Core M3 و ٤گب ڕام و ١٢٨گب بیرگەی SSDیە و نرخی ٧٩٩ دۆلارە، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر هەرزانترین جۆری لاپتۆپەکە نرخی ٩٩٩ دۆلاربوو و خاوەن پڕۆسێسەرێکبوو لە جۆری Core i5، شایەنی باسیشە کە ئەو جۆرە گرانترەی پێشتر چەند جارێک نرخی داشکێندراوە بۆ نزیکەی ٨٠٠ دۆلار بۆیە پێشبینی دەکرێت هەر زوو جۆرە نوێیەکەش داشکاندنی بۆ بکرێت و بە کەمتر لە ٧٩٩ دۆلار بەردەست ببێت.

هەروەها لاپتۆپی Surface Book 2 بە قەبارەی ڕوونمای ١٣.٥ ئینچ کە پێشتر هەرزانترین جۆری خاوەن پڕۆسێسەرێکی Core i5 و ٨گب ڕام و ٢٥٦گب بیرگەی SSDبوو و نرخی ١٤٩٩ دۆلاربوو، جۆرێکی نوێی ڕاگەیەندرا کە تەنها جیاوازی ئەوەیە کە بیرگەکەی ١٢٨گب لە جۆری SSDیە نەوەک ٢٥٦گب، نرخەکەشی ١١٩٩ دۆلارە.

شایەنی باسە کە بەرهەمەکانی زنجیرەی Surface خاوەن جۆرایەتی ئێجگار بەرزن و هەمیشە بە شێوەی زۆر ئەرێنی باسیان لێوە دەکرێت بەڵام بەهۆی نرخی بەرزیشیانەوە زۆر جار ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبنەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ