هەواڵ
4, شوبات 2018
ناسا ڕوونکردنەوە لەسەر وێنەیەکی نوێی هەسارەی مەریخ دەدات

ڕێکخراوی ناسا وێنەیەکی نوێی سەر هەسارەی مەریخ بڵاوکردەوە کە لەسەر یەکێک لە لوتکەی شاخەکانی چرکینراوە لەلایەن یەکێک لە ڕۆبۆتەکانی کە ئەم وێنەیە زانیاری گرینگ دەخاتەڕو وە ڕیکخراوەکەش بە گرینگییەوە باس لەم وێنەیە دەکات.

وێنەکە لە ١٦ پارچەی تر پێکهاتووە و بەشێوازی پانۆيڕاما کۆکراونەتەوە و لەسەر لوتکەی شاخی (Vera Rubin) چرکێنراوە، بەرزی ئەم لوتکەیە ٣٢٧ مەترە و دەتوانرێ تا دووری ٩٦ میل ببینرێت ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە چڕی زەپۆشی دەوری مەریخ بە بڕی ١٠٠ ئەوەندە کەمترە لەهی زەوی، هەربەپێی ناسابێت تەمەنی ئەم لوتکەیە ٣.٥ بۆ ٣.٨ ملیار ساڵ دەببێت.
ناسا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکە ڤیدیۆیەکی لێکدانەوەی بۆ وێنەکە بڵاوکردەوە کە تیایدا باس لەو ناوچەیە دەکات کە وێنەکەی لێ چرکێنراوە و ئەو دورییەی بڕڕاوە لە سەرەتای نیشتنەوەی ڕۆبۆتەکەیان لەسەر هەسارەی مەریخ لە ساڵی ٢٠١٢ تا گەیشتوون بەم لوتکەیە و زانیاریتریش دەربارەی هەڵکەوتەی جوگرافی ئەم ناوچەیە دەدان.

ئەمەش بەستەری ڕوونکردنەوەکە.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.