10
هەواڵ 31, ئاب 2012

دوایین سەردێڕی هەواڵی تەکنەلۆژی بۆ ئەم هەفتەیە بخوێنەوە. (31\8\2012)

دوای سڵاوێکی گەرم لە خوێنەر بەڕێزەکانی ماڵپەڕەکامان ودوبارە بەخێربێنەوە بۆ گەشتی دوایین سەردێڕی هەواڵی ئایتی بۆ ئەم هەفتەیە و، فەرموون بۆ هەفتەی پڕ ڕووداوی تەکنەلۆژی.


١- دوای ئەوەی ئەدۆبی فلاش پلەیەری لە گۆگڵ پلەی سڕییەوە ئەمڕۆ گەڕایەوە بۆ گۆگڵ پلەی.
٢- سامسۆنگ: گالەکسی نۆت ٢ی بە چەند گۆڕانکارییەکەوە ئاشکراکرد.
٣-مۆزێلا وەشانی پازدەیەمینی لە فایەرفۆکس بڵاوکردەوە.
٤- فەیسبووک لە دوایین گۆڕانکارییەکانی بەشی نامەی فەیسبووکی بەتەواوی نوێکردەوە.
٥- وێسترن دیجیتاڵ و بەرهەم هێنانی هارد دیسکی ٢ تێرابایتی بە خیڕایی زۆرەوە.
٦- سامسۆنگ کامێرای گالاکسی بە سیستەمی ئەندرۆید ٤.١ بڵاوکردەوە.
٧- ماتۆڕی گەڕانی بینگ زیاتر بە کۆمەڵایەتی دەکرێت و ئێستا ڕێگە بە گەڕان لە وێنەی هاوڕێیان لە فەیسبووک دەدات.
٨-ئەدۆبی لە ئامادەباشی ڕاگەیاندنی ئەپدەیتێکی نوێی بەرنامەی بەناوبانگی وێنە فۆتۆشۆپدایە بۆ پشتگیریکردنی لە شاشەی ڕێتینا.
٩- سەرچاوەکانی هەواڵ جەخت لەسەر دوو کۆنگرەی ئەپل دەکەنەوە کە یەکێکیان تایبەتە بە ئایفۆن ٥ لە ٢١ی ئەم مانگە وئەوەی تریشیان لە مانگی داهاتووە تایبەت بە ئایپاد مینی.

تا گەشتێکی تری هەواڵ خواتان لەگەڵ.

بۆچونی تۆ