چۆنییەتی
4, شوبات 2018
فێرکاری: زیادکردن و سڕینەوەی فۆنت لە ویندۆز ١٠

سیستەمی ویندۆز کۆمەڵێکی سنوردار لە فۆنتی تیادایە، بەڵام ئەگەر بتەوێت کارەکانت جیاواز و بە خواستی خۆتبن ئەوا دەتوانیت فۆنتی نوێ بدۆزیتەوە و زیاد بکەیت، هەروەها دەشتوانیت بیانسڕیتەوە.
دۆزینەوەی فۆنت:
کۆمەڵێک ماڵپەڕی باش هەن بۆ دۆزینەوەی فۆنتی نوێ لەوانەش:
https://fonts.google.com
https://www.fonts.com
https://www.microsoft.com/typography/fonts/default.aspx
زیادکردنی فۆنت:
١-فۆنتەکە دابگرە و ئەگەر لەسەر شێوەی بوخچەی Zipە ئەوا Unzipی بکە.
٢-لە بۆکسی گەڕانی کۆرتانا بنوسە “fonts”.

٣- لە لیستی ئەنجامەکان وێنۆچکەی فۆنتەکانی Control panel داگرە، کۆمەڵێک فۆنت دەردەکەون.

٤-ئەو فۆڵدەرە بکەرەوە کە فۆنتە داگیراوە نوێیەکانتی تێدایە.

٥-فۆنتەکان لە فۆڵدەرەکەوە ڕابکێشە بۆ ناو پەنجەرەکەی Control panel، تەواو!

سڕینەوەی فۆنت:
ئەگەر فۆنتێک بەکار ناهێنیت و ناتەوێت بیرگەت لێ داگیر بکات و لیستی فۆنتەکان قەرەباڵغ بکات ئەوا دەتوانیت بەم چەند هەنگاوە بیسڕیتەوە:
١-هاوشێوەی پێشوو بچۆ لیستی فۆنتەکان لە Control panel.
٢-ئەو فۆنتە یان ئەو خێزانی فۆنتەی دەتەوێت بیسڕیتەوە دیاریبکە، لەوانەیە ئەو فۆنتەی دەتەوێت بیسڕیتەوە لە خێزانێکی فۆنتدابێت، بۆیە دەبێت دوو جار کرتە لەسەر خێزانەکە بکەیت ئینجا فۆنتەکە دەبینیت.

٣-دوگمەی delete دابگرە یاخود کرتەی ڕاست بکە و delete دابگرە.
٤-yes دابگرە، ئەمیش تەواو!
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.