10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 5, شوبات 2018 بۆچوون

۱۰ تەکنەلۆژیای نوێی پزیشکی کە یارمەتی زانستی پزیشکی دەدەن”بەشی یەکەم، تەکنەلۆژیای سێ ڕەهەنییەکان”

لە ڕۆژگارێکداین کە زۆرترین بڕی گیان لەدەستدان و زۆرترین بڕی کەمئەندامبوون و شکان و تێکچونی ئەندامەکانی لەش تۆمار دەکرێت.
زانستی پزیشکیش بە جۆرێکە کە هەڕ ڕۆژێک جۆرێک لە تەکنەلۆژیا خۆی دەخزێنێتە ناوی و هەموو ئەم تەکنەلۆژیایەنەش بۆ خزمەتی مرۆڤایەتییە.

لەم زنجیرە بابەتەدا کە لە ۱۰ بەش پێک دێت، ۱۰ تەکنەلۆژیای نایابی پزیشکی دەخەینەڕوو بۆ ئاشنابونتان پێی و کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی.

نەشتەرگەری جێگرەوە پزیشکیەکان کە خۆی لە گواستنەوەی ئەندامێکی مرۆیی بۆ کەسێکی دیکە دەبینێتەوە پشت دەبەستێت بە گونجان لە ڕووی ژینگەی ناوەکی جەستە(گونجانی خوێن، کەشی جەستە، …، هتد) و هەروەها قەبارە و درێژی و پانی ئەو ئەندامەی کە دەگوازرێتەوە.
بۆ ئەم حاڵەتەش پزیشکان نوێترین تەکنەلۆژیای گووگڵ بەکاردێنن، ئەویش بریتییە لە چاویلکەیەک کە توانای نیشاندانی بابەتە سێ ڕەهەندیەکانی هەیە بە ناوی گووگڵ هۆلۆ لێنس.

پزیشکەکان ئەم تەکنەلۆژیایە بەکاردێنن بە مەبەستی ئەوەی تێبینی گونجانی پارچەکانی جەستەی کەسەکە بکەن لە ڕووی قەبارەوە.


بفەرموون بینەری ڕیکلامی چاویلکەکە بن:

بۆچونی تۆ