ئەندرۆید
6, شوبات 2018
گووگڵ نوێترین ئاماری وەشانەکانی ئەندرۆیدی بڵاوکردەوە

گووگڵ وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی ئاماری مانگانەی وەشانەکانی ئەندرۆیدی بڵاوکردەوە و بۆ یەکەمجار ئەندرۆید نوگەت پێش ماڕشمێڵۆو کەوتووە و بە ڕێژەی ٢٨.٦٪ لە پلەی یەکەمە، ئەندرۆید ٦یش ٢٨.١٪ی داگیر کردووە، ئەندرۆید ئۆریۆش لە کۆتاییدا ١٪ی تێپەڕاند و گەیشتووەتە ١.١٪، هەرچەندە ئەم ڕێژەیە زۆر کەمە بەڵام هاوشێوەی ساڵی پارە، چونکە پاریش لە ئاماری مانگی دوودا بوو کە نوگەت ١٪ی تێپەڕاند.
وەشانی ئەندرۆید لۆلیپۆپ سەرەڕای ئەوەی زۆر کۆن بووە هێشتا لەسەر ٢٤.٦٪ی ئامێرەکان کار دەکات، کیت کاتیش ١٢٪، بەڵام وەشانە کۆنترەکان تا ڕاددەیەکی زۆر ڕێژەیان کەم بووەتەوە و وردە وردە بەرەو لەناوچوون دەچن.

لە ساڵانی ڕابردوودا گووگڵ جۆرەها هەوڵی داوە تاوەکوو کۆمپانیاکانی دروستکەری ئامێرەکانی ئەندرۆید خێراتر ئامێرەکانیان نوێ بکەنەوە بەڵام وادیارە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە، بەردەوامیشە لە هەوڵەکانی.
ئێوە ئێستا کام وەشان بەکاردەهێنن؟
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.