کۆمپیوتەر 7, شوبات 2018

کۆمپانیای HP دوو نوێترین لاپتۆپی لە زنجیرەی ZBook نمایش کرد

کۆمپانیای HP ئەمڕۆ دوو نوێترین نەوەی لە لاپتۆپی ZBook نمایش کرد، بە ناوەکانی ZBook 14u و ZBook 15u. هەردوو لاپتۆپە ۆرک ستەیشنەکە بۆ کەسانێک دیزاین کراون، کە خواستیان لە ئامێرە بەهێز و خێراکان هەبێت. هەردوو لاپتۆپەکە هەڵگریی پڕۆسێسەریی ٤ ناوکیی زنجیرەی Uـی ئینتڵن، هەروەها بیرگەی کاتی زانیاریی ڤیدیۆیەکەی بە قەبارەی ٢ گێگابایتە لە جۆری AMD Radeon Pro WX 3100.

 

جیاوازیی نێوان هەردوو لاپتۆپەکە، بریتیە لە قەبارەی ڕوونماکەیان کە 14u ڕوونماکەی ١٤ ئینچە، بەڵام 15u ڕوونماکەی ١٥.٦ ئینچە. بۆ ئاستی ڕوونیی هەردوو لاپتۆپەکە، ئاستەکانی (FHD، 4K) بەردەست خراوە بەڵام بەداخەوە تایبەتمەندیی Sure View لە ڕوونی 4Kیدا جێگیر نەکراوە. تایبەتمەندیی Sure View یەکێکە لە تایبەتمەندییە ناوازەکان، کە ڕێگا نادات ئەو کەسەی کە لە پاڵتاندایە بینەریی ڕوونماکەی ئێوە بێت، تەنها کاتێکیش دەتوانێت کە بە پلەی ٧٠ ڕووی لە ڕوونمای لاپتۆپەکە بێت.

 

هەروەها خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندیی دیکەیە وەک نەوەی ٤ـی Sure Start بۆ پاراستنیی بایۆس بەکاردێت، هەروەها Sure Run بەکارهێنەرەکە ئاگادار دەکاتەوە لەو گۆڕانکارییانەی کە لەلایەن نەرمەواڵەکانەوە ڕوودەدات. دوا بەدوای ئەوانیش تایبەتمەندیی Sure Recovery کە جۆرێکی دیکەی پاراستنە، کە باروودۆخی گەڕانەوە(ڕیکۆڤەری) لەلایەن تۆڕەکانەوە فەراهەم دەکات.

 

لاشەی هەردوو لاپتۆپەکە لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە، بە نرخەکانی 1099 و 1109 دۆلار هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بازاڕەکان دەکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ