چۆنییەتی

فێرکاری:خێراکردنی هەڵبوونی کۆمپیوتەرەکەت لە ویندۆز ١٠

لەوانەیە بێزار بووبیت لەوەی کۆمپیوتەرەکەت کاتی زۆری دەوێت تاوەکوو هەڵدەبێت، ڕێگایەکی باش بۆ خێراکردنی هەڵبوونی کۆمپیوتەرەکەت هەیە، تەنها چەند چرکەیەکیش دەخایەنێت بەڵام ڕۆژانە چەند چرکەیەکت بۆ دەگەڕێنێتەوە!

تێبینی: پێش ئەوەی دەست پێبکەین پێویستە ئەوە بڵێم کە ئەو کەسانەی نەرمەکاڵاکانی (Encrypting) بەکاردەهێنن یاخود زیاتر لە سیستەمێک لەسەر کۆمپیوتەرەکەیان بەکاردەهێنن ئەگەری زۆرە تووشی کێشە ببن بەهۆی ئەم ڕێگایە، بەڵام کەسانی دیکە هیچ کێشەیان نابێت.

١-کرتە لەسەر دوگمەی ستارت بکە.

screenshot (10)

٢-بنووسە (power options).

screenshot (10a)

٣.کرتە لەسەر (select power options) بکە.

screenshot (10b)

٤.کرتە لەسەر (choose what the power button does) بکە.

screenshot (13)

٥.کرتە لەسەر (change settings that are currently unavailable) بکە ئەگەر بەشی (shutdown settings) ناکارا کرابوو.

screenshot (14)

٦.بۆکسی (turn on fast startup) کارا بکە.

screenshot (14a)

٧.کرتە لەسەر (save changes) بکە.

screenshot (14b)

لەمەودوا کۆمپیوتەرەکەت زۆر خێراتر هەڵدەبێت!

سەرچاوە:
7 شوبات، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی دووی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا کەمێک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
174