ئای ئۆ ئێس
10, شوبات 2018
چۆنییەتی گێرانەوەی سناپچات بۆ وەشانی پێشوو بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس

هەروەک دەزانین کە سناپچات لەماوەی پێشوودا وەشانێکی گەورەی وەشاند بۆ ئەپەکەی کە دیزاینی تەواوی ڕووکاری ئەپەکەی گۆڕی و ئەمەش کاردانەوی جیاوازی لێکەوتەوە لەلایەن بەکارهێنەرانی و بەشێوەیەکی گشتی ناڕازیبوون لەم شێواز و دیزاینە نوێیە، هۆکاری سەرەکی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر نازانێ کە ئایە چیرۆکی ڕۆژەکەی لە کام بەشی ئەپەکە بڵاوبکاتەوە (My Story یان Our Story) و ئەمەش وایکردووە کە بەکارهێنەران بێزاربن لەم ئەپە و چیتر ڕوونەکەنە بەکارهێنانی بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە وەشانەکە وەشانێکی شکستخواردووە چەنکە کۆمپانیای ناوبەراو دڵنیایە لەوەی کە ئەم نوێگەرییە پێویستی بەکاتە بۆئەوەی بەکارهێنەرانی بەکاریبهێنن، ئەگەر بێت و بە وردی سەیری ڕووکارە نوێیەکە بکەیت ئەوا بۆت دەردەکەوێت کە سناپچات هەردوو چەمیک سۆشیاڵ و میدییای لەیەکتر جیاکردۆتەوە لە ئەپەکەیدا واتە بەشی سۆشیاڵ کە پەیوەندی نێوان خۆت و هاوڕێکانتە لە لای چەپی ئەپەکەیە و لەوێوە دەتوانی لێدوان لەسەر چیرۆکی ڕۆژەکەیان بدەی بەڵام لای ڕاستی ئەپەکە بۆ میدییا تەرخانکراوە کە هەموو ئەو کەناڵ و کەسایەتییەکان کە شوێنیان کەوتوویت لەو بەشەدا دەبینیت بەڵام ناتوانی هیچ لێدوانێکیان بۆ بنێریت.
/https%3A%2F%2Fblueprint-api-production.s3.amazonaws.com%2Fuploads%2Fcard%2Fimage%2F692347%2F030e5160-86ae-4898-8dad-141fdf220691.jpg)
گێڕانەوەی سناپچات بۆ وەشانی ثێشوو کارێکی هێندە قورس نییە بەڵام باشترە کە خۆتان لەگەڵ ئەم وەشانە نوێیە ڕابهێنن چونکە ئەمە دەبێتە ڕووکاری ئەپەکە بۆ ماوەیەکی زۆر دوورودرێژ.
ئەگەر حەز دەکەیت ئەپەکە بگەڕێنیتەوە بۆ وەشانی پێشوو ئەوا ئەمە چۆنییەتی گێڕانەوەی ئەپەکە بۆ وەشانی پێشوو بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید ئای ئۆ ئێس :
- سەرەتا ئەپی سناپچات بسڕەوە.
- پاشان لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە وەشانی پێشووی ئەپەکە دابگرە.
- ئێستا دەستبکە بە چەسپاندنی وەشانەکە و ناو و وشەی نهێنی خۆت دووبارە تۆماربکە.
لەحاڵەتی IOS دا ئەوا پێویستە نوێکردنوەی ئەپەکان لە iTunes بوەستێنیت لەسەر کۆمپیتەوەکەت پاشان ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە:
- ئەپی سناپچات بسڕەوە لە مۆبایلەکەتدا.
- پاشان پەیوەستی بکە بە کۆمپیتەرەکەتەوە و نەرمەکاڵای ئای تونس بکەرەوە و sync ی مۆبایلەکەت مەکە.
- کلیک لەسەر بەشی ئەپەکان بکە و بەدوای سناپچات دا بگەڕێ و جێگیریبکە دواتر sync ی مۆبایلەکەت بکە.
- ئێستا پێویستە وەشانی ئەپەکەت گەڕابێتەوە بۆ وەشانی پێشوو.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.