شاومی
10, شوبات 2018
نوێترین زانیارییه‌کان ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی Xiaomi Mi 7

وا بڕیاره له‌م ساڵدا یه‌کێک له مۆبایله ئاست به‌رزه‌کانی کۆمپانیای شاومی بریتی بێت له شاومی می ٧، که سه‌ره‌تا وا بڕیار بوو له کۆنگره‌ی جیهانیی مۆبایله‌کان بۆ ساڵی ٢٠١٨ نمایش بکرێت، به‌ڵام به‌هۆی نمایش‌کردنی شاومی می میکس ٢ ئێس ـه‌وه نمایش کردنی دوا خرا بۆ دوای کۆنگره‌که. له نوێترین وێنه دزه‌پێکراوه‌کاندا، زۆرێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و مۆبایله‌ی ئاماژه پێ‌کرد.
به‌پێی وێنه‌که مۆبایله‌که خاوه‌نی ڕوونمایه‌ک ده‌بێت به قه‌باره‌ی ٥.٦٥ ئینچ و ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ، بیرگه‌ی ڕامی مۆبایله‌که ٨ گێگابایت و بیرگه‌ی ناوه‌کی قه‌باره‌که‌ی ١٢٨ گێگابایت ده‌بێت. هه‌روه‌ها هه‌ڵگری چیپ(پڕۆسێسه‌ر)ی سناپدراگۆن ٨٤٥ ده‌بێت، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا پێده‌چێت ئاستێکی دیکه‌ی لێ به‌رده‌ست بێت، که بیرگه‌ی ناوه‌کیی ٦٤ گێگابایت و ڕامه‌که‌ی ٦ گێگابایت بێت. وێنه‌که زانیار ده‌دوێت باس له‌وه ده‌کات که فراوانیی کامێرای دواوه‌ی ١٦ مێگاپێکسڵ به ١٦ مێگاپێکسڵ ده‌بێت، هه‌روه‌ها توانستی پاتریه‌که‌ی ٤٤٨٠ مللی ئه‌مپێر.کاتژمێرێک ده‌بێت.

به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕابردوو بێت مۆبایله‌که خاوه‌نی جۆرێکی دیکه‌ی پڵه‌س ده‌بێت، که له ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه‌وه جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ شاومی می ٧ـه ئاساییه‌که‌دا نابێت، ته‌نها ڕوونماکه‌ی ٦ ئینچ ده‌بێت و پێده‌چێت توانستی پاتریه‌که‌ی گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا بێت.