سامسۆنگ
10, شوبات 2018
وا پێده‌چێت وه‌شانی ئه‌ندرۆید Oreo 8.0 بۆ مۆبایله‌کانی (Galaxy S6، S6 edge، S6 edge+ و Note 5) ڕه‌وانه بکرێت

له‌لایه‌ن ئاپۆڕای T Mobile پشت ڕاست کرایه‌وه، که له ماوه‌ی داهاتوودا وه‌شانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ بۆ مۆبایله‌کانی (Galaxy S6، S6 edge، S6 edge+ و Note 5) ڕه‌وانه ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه دێت که کۆمپانیای سامسۆنگ ته‌نها دوو ساڵ پشتیوانیی ناردنیی وه‌شانی نوێ بۆ مۆبایله‌کانی به‌رده‌ست ده‌خات، به‌ڵام وا پێده‌چێت ئه‌مساڵ ئه‌و شێوازه‌ی کۆمپانیای سامسۆنگ گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا هاتبێت.
له ئێستادا ئه‌گه‌رێکی ئێجگار زۆرتر بوونی هه‌یه بۆ هاتنی وه‌شانه‌که بۆ گاله‌کسی ئێس ٦ و جۆره‌کانی دیکه‌ی، چونکه به پێی زانیارییه‌کانی ڕابردوو و ئه‌مجاره‌ی پێگه‌ی فه‌رمی T MOBILE. که ئاماژه‌یان پێداو که‌وا کۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ریی مۆبایله‌که(واته سامسۆنگ) و ئاپۆڕای T Mobile گه‌یشتوونه‌ته ڕێکه‌وتن، بۆ ناردنیی وه‌شانی نوێ بۆ مۆبایله‌که. به‌پێی ده‌رکه‌وتنی هه‌مان پێگه وا پێده‌چێت وه‌شانه‌که بۆ نۆت ٥ـیشی ڕه‌وانه بکرێت چونکه هه‌ردووکیان له هه‌مان ساڵدا نمایش کراون.

هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێکی فه‌رمی له‌لایه‌ن کۆمپانیای سامسۆنگه‌وه نیه ده‌رباره‌ی ئه‌م باسه، له ئێستادا وه‌ک ئه‌گه‌رێکی ئێجگار زۆر باسه‌که ماوه‌ته‌وه. بێگومان گه‌ر ئه‌و وه‌شانه ڕه‌وانه بکرێت ئه‌وه له دوای وه‌شانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ به گاله‌کسی ئێس ٧ ده‌بێت، له سه‌ره‌تاشدا بۆ جۆری ئه‌و ئاپۆڕایه ده‌بێت. هێشتاکه هیچ دڵنیا کهرهوهیهکیش نیه که‌وا ته‌نها بۆ ئه‌و ئاپۆڕایه ده‌بێت یان بۆ سه‌رانسه‌ری ئاپۆڕا و جۆره‌کانی دیکه، ته‌نها ده‌بێت چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی فه‌رمی کۆمپانیای سامسۆنگ بین ده‌رباره‌ی ئه‌م باسه.