فۆتۆگرافی

گەشەسەندنی کامێرای مۆبایل لە ماوەی ٥ ساڵدا!

مۆبایل لە ئێستادا پێویستییەکی لەبیر نەکراوە بە جۆرێک زۆربەی کارەکان ژیانمان پەیوەست بووە بە مۆبایلەوە،کامێرای مۆبایل یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی و پێویستییەکی زۆری بۆ پڕ کردوینەتەوە.

لەماوەی ئەم پێنج ساڵەی دوایدا کامێرای مۆبایلەکان پێشکەوتنیکی بەرچاویان بە خۆیانەوە بینی لە دوای بەرهەمهێنانی نۆکیای ٨٠٨ لەلایەن نۆکیای فیللەندییەوە چیتر گرنگییەکی وەها درا بە کامێرای مۆبایلەکان کە پێشتر بوونی نەبووە.

لە ئێستادا و لە ماوەی ئەم پێنج ساڵەدا کامێرای مۆبایلی نۆکیا ٨٠٨ لە دواوەی ڕیزبەندییەکەیە و گووگڵ پێکسڵ ٢ و ئایفۆن ئێکس لە پێەوەی ڕیزبەندی باشترین مۆبایلەکانن لە ڕووی کامێراوە بە پێی ڕیزبەندی DxO MARK.

 

ئەگەر ئێمە بە تەنیا بەرهەمەکانی ئەپڵی ئەمریکی لەبەرچاو بگرین ئەوا ئەم جیاوازیەیان هەیە، کە تیایدا بەرەوپێشچوونیکی بەرچاو بەدی دەکەین لە کامێرای ئەم مۆبایلانەدا.

11 شوبات، 2018