ئەندرۆید 13, شوبات 2018

نۆکیا لە چارەکی چوارەمی پار زیاتر لە هەریەک لە سۆنی، وەنپڵەس و HTC مۆبایلی زیرەکی فرۆشتووە

Counterpoint لە نوێترین ئامارەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە نۆکیا لە چارەکی چوارەمی پاردا ٤.٤ ملیۆن مۆبایلی زیرەکی فرۆشتووە و ١٪ی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانی جیهانی داگیر کردووە و لە پلەی یازدەهەمی دروستکەرانی مۆبایلە زیرەکەکانبووە.

نۆکیا توانیویەتی لە ٣ مانگی کۆتایی پاردا زیاتر لە هەریەک لەم کۆمپانیایانە مۆبایلی زیرەک بفرۆشێت:

-HTC

-سۆنی

-گووگڵ

-ئەلکاتێڵ

-لینۆڤۆ

-وەنپڵەس

-جیۆنی

-مەیزوو

-کووڵپاد

-ئەیسوس

وا پێدەچێت نۆکیا زۆر بە بەهێزی گەڕابێتەوە، لەو چارەکەدا لە هەریەک لە وڵاتانی ڕوسیا و ڤیێتنام و زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست توانیویەتی یەکێکبێت لە ٥ پڕفرۆشترین کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایلی زیرەک، تەنانەت لە شانشینی یەکگرتوو لە پلەی سێیەم بووە!

هەروەها نۆکیا لە چارەکی چوارەمدا پڕفرۆشترین کۆمپانیا بووە لە بازاڕی مۆبایلە نازیرەکەکان بە فرۆشتنی ٢٠.٧ ملیۆن مۆبایل.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ