شاومی
13, شوبات 2018
دزەکردنی وێنە و تایبەتمەندییەکانی شاومی می میکس ۲ ئێس

بە پێی دواترین زانیارییە دزەپێکراوەکان شاومی می میکس لە بەرواری ۲٥ـ۲ـ۲۰۱٨ لە کۆنگرەی MWC لە بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکرێت.
لە ئێستاشدا زانیارییە دزەپێکراوکانی تۆڕەکانی تەکنەلۆژیای تەنیوە و بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆنی ٨٤٥ دەردەکەوێت.
مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکی پڕی لێوار بۆ لێواری ٥.۹۹ ئینچە و ڕاگرێکی نۆتچی بچوکی لە بەشی سەرەوە هەیە بۆ کامێرای پێشەوە.
هەروەها خاوەنی ڕامێکی ٨ گێگابایت و بیرگەیەکی ۲٥٦ گێگابیتە و خاوەنی کامێرای دووانە هاوێنە و پەنجەمۆری ژێر ڕوونمایە.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!