10
ئینتەرنێت 3, ئه‌یلول 2012

خێراترين ڕێگای Uploadـکردنی وێنە لە فەیسبووک بەتەنها کۆپی وپەیستی لینکی وێنەکە.

چەند جار وێنەت لە پێگەکانی ئینتەرنێت داونلۆدکردووەتە کۆمپیوتەرەکەتەوە وپاشان ئەپلۆدت کردووەتە فەیسبووک؟ دڵنیام لەکاتی کردنی ئم پڕۆسەیە هەموو کاتێک بێزاربوویت لە کردنی و هەندێکجارخۆزگەت خواستووە نەیکەیت بەڵام ئەمڕۆ من ئەم پڕۆسەیە بۆتۆ ئاسان دەکەم بەتەنها کۆپی وپەیستی لینکی وێنە وپاشان ئەپڵۆد کردنی بێ Save کردنی وێنەکە بۆ ناو کۆمپیوتەرەکەت.

هەنگاوەکان:
١- لەناو بڕاوزەرەکەت (وێبگەڕەکەت) لە هەر ماڵپەڕێک ویستت وێنەیەک ئەپلۆد بکەیتە فەیسبووک ئەوە کلیکی لای ڕاستی لەسەر بکە وفرمانی “Copy image URL.” هەڵبژێرە (وشە ئینگلیزییەکانی ئەم فرمانە لە براوزەرێکەوە بۆ براوزەرێکی تر دەگۆڕێت.)
٢- بڕۆ بۆ فەیسبووکەکەت وکلیک لە Add Photo/Video بکە وپاشان کلیک لە Upload Photo/Video بکە.
٣- ئێستا کلیک لە دوگمەی Choose File) لە براوزەری کرۆم و دوگمەی (browse) لە براوزەری فایەرفۆکس بکە بۆ هێنانی وێنە بەڵام لە جیاتی ئەوەی وێنەیەک لەناو کۆمپیوتەرەکە بێنین ئێمە ئەو لینکە پەیست دەکەین کە لە هەنگاوی یەکەم کۆپیمان کرد، وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوە وپاشان ئەوەی لەسەرتە کە نوسینێکی شیاو لەگەڵ وێنەکە بنوسیت و وێنەکە پۆست بکەیتە فەیسبووک وئێستا ئەمە ئەپلۆدی وێنەبوو بۆ فەیسبووک بەبێ Saveکردنی وێنەکە.

سەرچاوە cnet

بۆچونی تۆ