سامسۆنگ
14, شوبات 2018
سامسۆنگ سێ ڤیدیۆی ڕیکلامی بۆ مۆبایلەکانی گالاکسی S9 و +S9 بڵاوکردەوە و هاوکات سێ تایبەتمەندی گرنگی تێدا ئاشکرا کردوون

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری سێ ڕیکلامی ڤیدیۆیی بۆ مۆبایلە چاوەڕوان کراوەکانی GALAXY S9 و +GALAXY S9 بڵاو کردەوە کە ماوەی ڤیدیۆکان بریتییە لە ١٥ چرکە.
لە ڤیدیۆی یەکەمدا جەخت لەسەر خێرایی دەکرێتەوە و لە چرکە ٩ـی ڤیدیۆکەدا ڤیدیۆیەکی جۆری سلۆ مۆشن نیشان دەدات، کە ئەمەش توانای کامێرای مۆبایلە نوێیەکانی دەردەخات لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە شێوەی سلۆ مۆشن.
https://youtu.be/JRncyWWBbQY
لە ڤیدیۆی دووەمدا جەخت لەسەر توانای کامێراکانی کراوەتەوە و لە ڕووناکی زۆر کەمدا کە لە چرکەی ٩ بەدەردەکەوێت.
شایانی باسە کرانەوەی کامێراکانی دوو مۆبایلەکە بریتییە لە 1.5/f کە توانایەکی باشی هەیە لە شوێنە تاریکەکاندا وێنەی پێ بگیرێت.
https://youtu.be/GFNwvbgJUlE
لە کۆتاییدا و لە ڤیدیۆی سێیەم، شێوازی گۆڕینی ڕووخساری سێ دووری نیشان دەدات کە لە زۆرێک لە ڕاپۆرتەکانی جیهان باسی لێوە دەکرێت.
https://youtu.be/GthDneoSuSI
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!