10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 16, شوبات 2018 بۆچوون

باشترین خزمەتگوزاریی VPN بۆ ساڵی ۲۰۱٨

بە درێژایی ساڵەکان چەندین جۆری خزمەتگوزاریی VPN هەبووە و خەڵکێکی زۆر کاریان پێکردوون، VPN ئەو خزمەتگوزاریەیە کە لە زۆرترین بەکارهێنراوەکانە. بەکار دێت بۆ گۆرینی ئایپی کۆمپیوتەرەکەت بۆ ئایپی وڵاتێکی تر. سوودی چیە؟ دەتوانیت هەندێک بەربەست بشکنێت بۆ بەدەست هێنانی شتێکی تر نموونە وەرگرتنی ئەپ و نەرمەکاڵایەک یان کردنەوەی ماڵپەڕێک کە لە وڵاتەکەی ئێمە کار ناکات و لە کار خراوە. لە کۆمپیوتەردا چەندین خزمەتگوزاریی نایاب هەن و زۆرترین دەسەڵاتیان تێدایە کە جۆراوجۆرن و بۆ ئەم مەبەستە لە پێداچوونەوەیەکی ماڵپەڕی TechRadarـدا بۆ زیاتر لە ۱۰۰ خزمەتگوزاریی VPN باشترین خزمەتگوزاریی هەڵبژێردراوە کە ئەویش خزمەتگوزارییەکانی EpressVPNـە.

باشترین خزمەتگوزاریی لە ئێستادا ئێکسپرێس VPNـە و بۆ خێرایی و ئاسایشی بەرز لە هەموو کارێکدا باشترینە. ئێکسپرێس ۱٤٥ شوێنی ۹٤ وڵات دەخاتە بەردەست، خێرایی لە ڕاژەکانی VPN گرنگە و بۆ ئەم مەبەستە خزمەتگوزاریی ئێکسپرێس بە خێرایی زۆر و ئاسایشی بەرز دەوڵەمەندە و توانیویەتی پەسەندیی کڕیارانی خۆی وەربگرێت بە هۆی ئەو کارە زۆرانەی کە لە سیستەمەکانی ئەندرۆید – IOS – ماک – لینوکس و تەنانەت بلاکبێریش. چەند تایبەتمەندییەکی تر:

  • کارکردن بەهۆی ڕاژەی تایبەتیی خۆی.
  • پێوەکراوی ئێکسپرێس بۆ وێبگەڕ.
  • لابردنی بلۆک لە ناوەڕۆکەکانی DNS.
  • پێدانی ڕێنمایی بۆ بەدەستخستنی ڕاژەکان.
  • پشتگیرییکردنی ۳ ئامێر بۆ پەیوەستکردن.
  • لەخۆگرتنی زیاتر لە ۱٨۰۰ ڕاژە ۱٤٨ شوێن.
  • ۳,۰۰۰ هەزار ئایپی جیاواز.

ئێکسپرێس VPN چەندین چارەسەری نایابی VPNـت بۆ دەکات و وەک ئەوەی کە بە باشترین هەڵبژێردراوە، خێراترینە و بە تواناترینە. بەشداریی کردن لەم خزمەتگوزارییە بە پێدانی پارەی مانگانەیە، کە ئۆفەرەکانی ٦ مانگیی – ۱۲ مانگیی و ۱ مانگیی پێشکەش بە بەکارهێنەران کردووە. هەروەها دەتوانیت ۷ ڕۆژ بە خۆڕایی ئێکسپرێس VPN بەکار بهێنیت. سەرەتا لێرە بەشداریی خزمەتگوزارییەکانی ئێکسپرێس بکە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ