سامسۆنگ
16, شوبات 2018
پێدەچێت مۆبایلی سامسۆنگ GALAXY S9 کۆتا مۆبایلی زنجیرەی S بێت و چیتر کۆمپانیاکە بەرهەمیان ناهێنێت!

بەپێی ڕاپۆرتێکی گشتگیری TEKZ24 پێدەچێت کە گالاکسی S9 کۆتا مۆبایلی زنجرەکانی S بێت و هیچ پێشەکیەکی ڕوون نیە دەربارەی S10 یان SX.
سامسۆنگی کۆری لە ساڵی ۲۰۱۰ــەوە دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی زنجیرە مۆبایلەکانی S و هەروەها بۆ بەرهەمهێنانی سامسۆنگ گالاکسی S10 پێدەچێت کۆمپانیاکە زنجیرەکانی S ڕابگرێت و سەرەتای بەرهەم هێنانی GALAXY X ڕابگەیەنێت.
هەروەها لە ئێستادا زۆرێک لە نوسەرانی بواری تەکنەلۆژیی ئاماژە بە GALAXY X دەدەن و وەک داهاتوویەکی زنجیرە مۆبایلەکانی سامسۆنگ لێی دەڕوانن.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!