10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 16, شوبات 2018 بۆچوون

وێبگەڕی گوگڵ کڕۆم ڕیکلامە بێزارکەرەکانی چارەسەر کردووە

کاتێک بە ناو ماڵپەڕەکاندا گەڕاویت بە دڵنیایی چەندین جار تووشی بیستنی دەنگی لە ناکاو و کردنەوەی لە خۆڕای پەڕەکان بوویت، بێزارکەرە وایە؟ بێگوومان هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بە تەواوی وێب دەگۆڕێت. دوێنێ باشترین و بەهێزترین وێبگەڕی جیهان (گووگڵ کڕۆم) یەکەم تاقیکردنەوەی خۆی بۆ لابردن و بلۆککردنی ڕێکلامە بێزارکەرەکان و پەڕە نامۆکان کردووە و بەم زووانە دەتوانین ئەم تایبەتمەندییە بۆ وێبگەڕەکە بەکار بهێنین.

پڕۆژەی گووگڵ بۆ وێبگەڕەکەی لابردن و بلۆککردنی ڕێکلامەکانی ناو ماڵپەڕەکانە لەوانە دەنگە بێزارکەرەکان کە لە خۆوە کار دەکەن یان کردنەوەی پەڕە نامۆکان بێ ڕەزامەندی تۆ. گووگڵ لای خۆی بە شێوەی تایبەت ئەو ماڵپەڕانەی کە ڕێکلامی بێزارکەر لە خۆ دەگرن دەخاتە لیستی ڕەشەوە و هەوڵ دەدات بەربەست لە پێشاندانی ڕێکلامەکان دابنێت. ژمارەی ماڵپەڕەکان کە گووگڵ لە پلانیدایە بیانخاتە لیستی ڕەش بریتین لە ۱۰۰,۰۰۰ ماڵپەڕ، بەڵام ئەمە ڕێژەیەکی کەمە.

بەڵام ئەگەر گووگڵ ئەم پڕۆژەیەش ڕانەگەیەنێت، ئەوا کاریگەری گووگڵ کڕۆم بۆ لابردنی ڕێکلامە بێزارکەرەکان لەسەر وێب هەر هەیە. گووگڵ کڕۆم تا ڕادەیەک توانیویەتی ئەم کارە لەسەر هەندێک ماڵپەڕ بکات و جیاوازی بە ڕێژەی ٤۲% دروست بکات.

سەرچاوە :
تاگەکان کڕۆم گووگڵ وێب
بۆچونی تۆ