ئەندرۆید 17, شوبات 2018

مۆبایلی ZTE Nubia بە پڕۆسێسەری Snapdragon 845 بە ڕێوەیە


زنجیرە مۆبایلەکانی Nubiaـی سەر بە کۆمپانیای چینیی ZTE کۆمەڵە مۆبایلێکی هەبووە کە تایبەتمەندی زۆر باشیان هەبووە. بۆ نموونە ساڵی پار مۆبایلی ZTE Nubia Z17ـی بە نوێترین پڕۆسێسەری کۆمپانیای کوالکۆم خستبووە بازاڕەوە کە پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨۳٥ بوو، بۆیە ئەمساڵیش دەیەوێت مۆبایلێکی بەهێز لە ڕووی خێرایی و تواناوە ڕابگەیەنێت بە پڕۆسێسەرە بەهێزە نوێیەکەی کوالکۆم سناپدراگۆن ٨٤٥.

ئەم مۆبایلە بە ناوی کۆدی Nubia NX606J لەتاقیکردنەوەکانی AnTuTu بەرچاو کەوتووە. ڕوونمایەک بە ڕوونی ۱۰٨۰×۲۱٦۰ پێکسڵ لە خۆ دەگرێت وڕێژەی پیشاندانی بەرزە تا ڕێژەی ۱۸.۹.
پێشەکیش ئەندرۆید ئۆریۆی لەسەرە و بیرگەی کاتیەکەی ٦ گێگابایتە و بیرگەی ناوەکیشی ۳۲ گێگابایتە.

بە گوێرەی تاقیکردنەوەکانی خێراییش بێت زۆر لە توانای گالەکسی S9 نزیکە لەسەر تاقیکردنەوەی هەمان سەرچاوە.
لەگەڵ ئەمەش هێشتا تایبەتمەندییەکانی تری نازانین ناوەکەشی فەرمی نییە، دەبێت چاوەڕێی زانیاری زیاتر بکەین.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ