بابەتی گرینگ 18, شوبات 2018

ئامێرەکانی Xbox One X و Xbox One S لەمەودوا پشتگیری ڕوونیی 2K دەکەن

یەکێک لە ئەندازیارەکانی ئێکس بۆکس لە جریوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، ئێکس بۆکس وەن ئێکس بەمزوانە وەشانێکی نوێی پێدەگات و پشتگیری ڕوونمای ١٤٤٠ پێکسڵ دەکات. بێ گومان بوونی ڕوونیەکی بەرزتر بۆ یارییە ڤیدیۆیەکان چێژێکی زیاتر دەبەخشێت بە یاریکەران. ئەم وەشانە نوێیە گرنگیەکی زۆری دەبێت بۆ یاریکەرانی ئێکس بۆکس وەن X و ئێکس بۆکس وەن S.

هەر بە پێی جریوەکە، ئەندامانی بەرنامەی Xbox Insider ئەم وەشانەیان پێدەگات لە ماوەیەکی نزیکدا و پشتگیری ڕوونیی 2K دەکات. ئەو بەکارهێنەرانەی ئارەزووی ئەوە دەکەن ئەو وەشانە تاقی بکەنەوە ئەوا لەسەریان پێویستە بەرنامەی Insider Hub لەناو کۆنسوڵەکانیان دابگرن و هەنگاوەکانی ئەو بەرنامەیە جێبەجێ بکەن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ