ئەپ و نەرمەکاڵا
19, شوبات 2018
ئەپێک بۆ زانینی خوێندنەوەی وشە ئینگلیزییەکان لە ئەندرۆید

وشەکانی زمانی ئینگلیزیی خۆیان لە ئاستێکی باڵا لە ڕووی نوسین و دەنگ دەبیننەوە بۆیە هەندێک جار له خوێندنەوەدا دەبنە مایەی گوومان بۆ فێرخواز. چەند جار هەوڵتداوە چۆنیەتیی خوێندنەوەی وشەکان بزانیت یان چەند جار گفتوگۆت لە بارەی چۆنیەتیی خوێندنەوە لەگەڵ هاوڕێکەت کردووە؟ بە تەنیا نوسینی وشەکە و کرتەیەک گوومانت لا ببە.
ئەپێکی سادە و ساکار لێرە بۆ مۆبایلەکان هەیە کە ڕووکارێکی سادەی هەیە و تەنیا بۆشاییەک و دووگمەیەکی تێدایە و ئەمەش بۆ بەکارهێنان خێرا دەبێت. ئەپی عەرەبیی (الناطق انجلیزﻱ) ئەم کارەت بۆ دەکات. سەرەتا لە گووگڵ پلەی ئەپەکە دابگرە. کرتە بکە
جگە لە وشە دەتوانیت دەنگی وشەکانی ڕستەیەک بە هەموو جۆرێک بە شێوەی ڕاست و دروست وەربگریت، بۆیە دەتوانیت هەر نامەیەک کە پێت گەیشتووە یان هەر چیرۆکێکی ئینگلیزی بە ڕاستی بخوێنیتەوە. ئەمەش ڕووکاری ئەپەکە:

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.