ئەپڵ 21, شوبات 2018

گۆڤاری Fast Company ئەپڵی وەکو داهێنەرترین کۆمپانیا بۆ ساڵی 2018 دیاریکرد

دوێنێ سێ شەممە گۆڤاری بازرگانی ناسراو بە Fast Company کۆمپانیای ئەپڵی وەکو داهێنەرترین کۆمپانیا بۆ ساڵی ٢٠١٨ هەڵبژارد.

شایەنی باسە گۆڤارەکە ئاماژە بەوە دەکات کە “بۆ کۆمپانیایەک کە لە ٢٠١٠ـەوە لەدوای ئایپاد ڕەخنەی ئەوەی لێ دەگیرێت شتێکی نوێی ڕانەگەیاندووە، ئەوە کۆمپانیاکە توانیویەتی لە ساڵی ٢٠١٧ بە زۆرباشی کاری خۆیان بکەن، لەڕێگەی فرۆشە زۆرەکانی AirPods و Apple Watch Series 3ـەوە و هەروەها لەڕێگەی پێشکەش کردنی ARKit و iPhone Xـەوە.”

هەروەها لە گۆڤارەکەدا هاتووە کە “ئیشکردنی ئەپڵ لەسەر ئەندازیاری ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵا کە ئەزموونێکی وەها دروست دەکات هەرگیز بەم بەرزخوازی لەم شێوەیە نەبووە. دواتر ئاماژە دەکات کە “بەرهەمهێنەرانی تر هەمان ئەو چیپە ئامادەکراوە بەکاردێنن کە ڕکابەرەکانیان بەکاری دێنن بەڵام بەپێچەوانەوە ئەپڵ چیپی خۆی دیزایین دەکات هەر بۆیە ئایفۆنێک پڕۆسێسەرێکی لەناو جێگیرکراوە کە بە تەواوی گونجێنراوە بۆ سیستەمی وەگەرخەری ئەپڵ خۆی و ئەپەکان و ڕوونما و کامێرا و هەستەوەری لەمس.”

جێگای ئاماژەیە هەر لە میانەی باسی ئەپڵ لە گۆڤارەکەدا ئاماژە بە CareKit و Apple Music و هەروەها هەنگاونانی بەرچاو بەرەو ژیری دەستکرد و چەند شتێکی تر کراوە.

لەم هەڵبژاردنەدا پلەی دووەم Netflixـە و دواتر Square و Tencent و ئینجا Amazon هاتووە. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرە بکەن

ڕاتان چییە لەسەر هەڵبژاردنی ئەپڵ وەکو داهێنەرترینی ساڵی ٢٠١٨؟ لە کۆمێنتەکان ڕای خۆتان بنوسن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ