مۆبایل و تابلێت

مۆبایلەکانی گووگڵ پێکسڵ ٢ و پێکسڵ ئێکس ئێڵ ٢ تووشی کێشەی گەرمبوون دەبنەوە

گووگڵ پێکس ٢ و پێکس ٢ ئێکس ئێڵ بەوە ناسرابوون خاوەنی تەمەنی پاتریەکی زۆر باشبوون بەلام، دوای گەیشتنی ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی ٢ وا پێدەچێت گۆڕانکاریەکی ئازاربەخشبێت لە ڕووی تەمەنی پاتریەوە بۆ هەندێک بەکارهێنەری ئەم دوو مۆبایلە. زۆرێک لە بەکارهێنەران، لەناویاندا نووسەری پێگەی 9to5Google ، دوای گەیشتنی ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی ٢ مۆبایلەکەیان لە ڕووی تەمەنی پاتریەوە زۆر لاواز بووە.

هەروەها لە پێگەی Reddit زۆرێک لە بەکارهێنەران ئەوەیان خستۆتە ڕوو لە کاتی بەکارهێنانی ئاسایی مۆبایلەکانیان وەک کردنەوەی پێگەکان و کردنەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوەیەکی بەرچاو مۆبایلەکانیان گەرم دەبن، وا پێدەچێت هۆکار خاوبوونەوەی مۆبایلەکان بەهۆی پێوەکراوەی پێکسل Visual Core بێت ئەم تایبەتمەندییە پشتگیری بەرنامەکانی لایەنی سێیەم دەکات وە “سناپچات و ئینستاگرام” بۆ گرتنی وێنە بە شێوەیەکی باشتر و جوانتر، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیای گووگڵ هێشتا بوونی ئەم کێشەیەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

ئەم وێنەیەی سەرەوە تایبەتمەندی پێکسڵ Visual Coreە توانای باشتر کردنی وێنەکانی هەیە لە کاتی نەبوونی ڕووناکی پێویست وێنەی لای ڕاست تایبەتمەندی پیکسڵVisual Core کارا کراوە و لە وێنەی لای چەپدا کارا نەکراوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان بێت هەر ئەمەش بووەتە هۆکاری سەرهەڵدانی کێشەی گەرمبوون و لاوازبوونی تەمەنی پاتری مۆبایلەکە.

 

سەرچاوە :

21 شوبات، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.
49