بابەتی گرینگ
24, شوبات 2018
ڕێگایەکی نوێ بۆ بارگاویکردنەوەی مۆبایلە زیرەکەکان بە تیشکی لێزەر

کێشەی بارگاویکردنەوەی پاتری مۆبایلە زیرەکەکان یەکێکە لەو کێشانەی ڕووبەڕووی هەموو بەکارهێنەرێک دەبێتەوە و ئەوەی کە زیاتر نالەباری کردووە زۆر بەکارهێنانی ئەم ئامێرانەیە لە لایەن بەکارهێنەرەوە، بەڵام هەندێک لە شارەزایان لە ماوەی پێشوودا سەرکەوتوو بوون لە داهێنانی تەکنیکێکی نوێ بۆ بارگاویکردنەوەی مۆبایلە زیرەکەکان بە شێوەی بێ تەل.
سەرەڕای بەردەستبوونی بارگاویکەرەوەی بێ تەل لە ژمارەیەک لە مۆبایلە زیرەکەکاندا بەڵام پێویستی بە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان مۆبایلە زیرەکەکە و بارگاویکەرەوەکەدا، بەڵام ئەم ڕێگا نوێیە کە داهێنراوە لە لایەن شارەزایانی ئەمەریکی لە زانکۆی واشنتۆن پشت دەبەستێت بە بارگاویکردن لە ڕێگای ئامێرێکەوە کە تیشکی لێزەری لێوە دەردەچێت و هەڵدەستێت بە پێدانی وزە بە باتری مۆبایلەکە.
سەرباری ئەوە مۆبایلە زیرەکەکە پارچەیەک ئەلەمنیۆم ی بۆ دادەنرێت لە ڕووکاری پشتەوەی بۆ سارد کردنەوە و پاراستنی مۆبایلەکە لە پلەی گەرمی بەرز، هەروەها ئامێری بڵاوکەرەوەی تیشکی لێزەرەکە پێچەوانەکەرەوەیەکی بۆ زیادکراوە بۆ وەستاندنی تیشکەکە لە حاڵەتی تێپەڕبوونی کەسێک لە ڕێڕەوی تایبەت بە ئامێرەکە، وە هەروەها ئامێرەکە لە توانایدایە تیشکی بارگاویکەرەوە بڵاوبکاتەوە بۆ ماوەی 4 کاتژمێر و بۆ دووری 12 مەتر و گواستنەوەی وزەیەک کە دەگاتە 2 وات.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.