10
بابەتی گرینگ 25, شوبات 2018

مۆبایلی نوێی شاومی هەڵگری پڕۆسێسەری سناپدراگۆن 845 دەبێت و لە ٢/٢٧ ڕادەگەیەنرێت

شاومی بەشداری لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایلەکان MWC بۆ ئەمساڵ دەکات و سبەی نوێترین مۆبایلی ئاستبەرزی خۆی ڕادەگەیەنێت. پشتڕاست کراوەتەوە کە ئەم مۆبایلە ناوی می میکس 2S دەبێت و نەوەی نوێی می میکس 2ی ساڵی ڕابردوو دەبێت کە سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کرد. دەربارەی تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە زانیاری فەرمی هەیە، گرنگترین تایبەتمەندی ئەم مۆبایلە کارپێکردنی نوێترین و باشترین پڕۆسێسەری سناپدراگۆنە کە ئەویش سناپدراگۆن ٨٤٥ـە و ئەمەش لە لایەن وتەبێژی کۆمپانیاکە پشتڕاست کراوەتەوە.

لەگەڵ ئەمەشدا، وتەبێژی کۆمپانیاکە ژمارەیەکی لە تویتەر داناوە ٢٧٣٧٤١، وا پێدەچیت ئەم ژمارەیە ژمارەی تۆمارکردنی خاڵ لە تاقیکردنەوەی ئەنتوتو بێت، ئەگەر ئەمە ڕاست بێت ئەوا ئەم مۆبایلە نوێیە خێراییەکی و توانایەکی بەرزی دەبێت. دەربارەی تایبەتمەندییەکانی تری ڕەقەکاڵانی مۆبایلەکە بە نزیکی هاوشێوەی نەوەی پێشووی خۆیەتی کە بوونی ٦ گێگابایت فراوانیی ڕامە لەگەڵ ٢٥٦ گێگابایت بیرگەی ناوەکیی. ڕيوونی ڕونماکەشی ٢١٦٠ پێکسڵ بە ١٠٨٠ پێکسڵ دەبێت لەگەڵ ڕیژەی بینینی ١٨:٩. لەگەڵ ئەمانەشدا پاترییەک بە توانای ٣٣٠٠ یان ٣٤٠٠ میللی ئەمپێری دەبێت.

هیچ زانیارییەکیش دەربارەی نرخ نیە، وە کاتی راگەیاندنیشی ڕۆژی ٢٧ ئەم مانگەیە واتا سبەی. چاوەڕوان بن.

بۆچونی تۆ