ئەندرۆید

10 تایبەتمەندیی شاراوەی گالەکسی S9 – S9+

لە دوای ڕاگەیاندنی مۆبایلەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوو بۆ کڕین بەر دەست دەبن. کەی ئای تی ئێن نوێکارییەکانی مۆبایلەکانی بە وردی گواستەوە و لەم جارەشدا ئەو تایبەتمەندییانە ناو دەهێنین کە لە گالەکسییە نوییەکان شاراوەن و لە مۆبایلەکانی سامسۆنگدا نوێن. پێش کڕین دەتوانیت ئەم چەند خاڵە بە هەند وەر بگریت.

ئاگادارییەکان – Notifications لە هەمان ڕوونماوە

لە گالەکسی S9ـدا بێ ئەوەی ئەپێک بە جێ بهێڵت، دەتوانیت ئاگادارییەکان لەسەرەوەی ڕوونماکەت ببینیت و لەگەڵ ئەمەشدا دەتوانیت وەڵامی ئەم ئاگادارییانە لە هەمان بەش بدەیتەوە. تەنیا ئاگادارییەکە بە پەنجە بهێنە خوارەوە.
کاتێک کە نامەیەکت بۆ دێت، لێواری ڕوونمای گالەکسییەکەت سپی دەبێت و ئەمەش مانای هاتنی ئاگادارییە کە شتێکی ناوازەیە.

کامێرای سێڵفی

بەهۆی تایبەتمەندیی Selfie Fokus لە کاتی گرتنی وێنەی سێڵفی دەتوانیت تیشکخستنەسەری کامێرا بخەیتە سەر خۆت و بەمەش دواوەوەت تەڵخ بێت.

گۆڕینی ڕوونی روونما

  • ڕوونی تەواوەتی گالەکسی S9 ٢.٢٢٠ بە ١٠٨٠ پێکسڵە، بەڵام دەزانیت کە ڕوونی ڕوونمای ئاسایی مۆبایلەکە بە ٢٢٢٠ بە ١٠٨٠ پێکسڵیش دەبێت؟ ئەمە بۆ تەمەنی درێژتری پاترییەکەت بەسوودە، وە ئەگەر دەتەوێت ڕوونیەکی کەم بۆ ڕوونماکەت دابنێیت ئەوا هەڵبژاردەی ١٤٨٠ بە ٧٢٠ پێکسڵ هەڵبژێرە.
  • ئەمجارە پشتگیری لە شێوازی بینینی ئاسۆیی دەکەن و لە ڕوونمای ماڵەوە یان ئەپەکان شتەکان بە ئاسۆیی ببینیت.
  • ئەگەر بەهۆی پارێزەری شوشەوە لەمسی مۆبایلەکەت کەمێک بە قورسی کار دەکات، ئەوە دەتوانیت بە تایبەتمەندیی Touch Sensitivity چارەسەری بکەیت. تەنیا دووگمەکە چالاک بکە.

دوانەکردنی ئەپە نامەبەرەکان

ئەم تایبەتمەندییە لای خەڵک گرنگە و بۆ ئەم مەبەستە ئەپیکی زۆر بەکار دێنن، بەڵام لە گالەکسی S9ـدا ئەم کارە ئاسانتر کراوە و لە ڕێکخستنی مۆبایلەکەت لە تایبەتمەندیی Dual Messanger دەتوانیت ئەپەکانی وەک مێسنجەری فەیسبووک و وەتساپ و سکایپ و کۆمەڵێک شتی تر بکەیتە دووانە کە ئەگەر مۆبایلەکە پشتگیری لە دوانەکردنی هەر ئەپێک بکات ئەوە لە ڕێکخستن ڕاستەوخۆ پێشانت دەدات.

پێوانەکردنی پەستانی خوێن

لە گالەسی S5ـەوە هەستەوەر بۆ تایبەتمەندی پێوانەکردنی لیدانی دڵ هەیە، وە ئەمجارە لە گالەکسییە نوێیەکە تایبەتمەندی پێوانەکردنی پەستانی خوێن هەیە. ئەم تایبەتمەندییە بۆ وەرگرتنی بیرۆکە لەسەر پەستانی خوێنەکەت بەسوودە بەڵام هیچ جۆرە چارەسەر یان پشکنینی تەواو لەمەدا نییە بۆیە بە دڵنیاییەوە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت. سامسۆنگ بە هاوکاری UCSF دەتوانێت زانیارییەکانی خوێنەکەت هاوبەشی پێبکات و هەندێک ڕێنمایی سەرەتایی بۆ پەستانەکەت بدات.

کۆکردنەوەی دەنگی مۆبایلەکە بە پلەی ٣٦٠

ئەم تایبەتمەندییە لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی مۆبایلەکان بوو کە بە دۆڵبی ئەتۆم ناسراوە. ئەگەر خاوەنی گالەکسی S9ـیت دەتوانیت ئەم تایبەتمەندییە چالاک بکەیت و فراوانیی دەنگەکانی مۆبایلەکەت بە پلەی ٣٦٠ بڵاو بکەیتەوە و گوێت لێببێت و ئەمەش چێژێکی تایبەتت پێدەبەخشێت. لە بەشی ئاگادارییەکان دەتوانیت چالاکی بکەیت.

دووگمەی کامێرا لە ڕوونما

هیچ کات لە کاتی گرتنی وێنە هەستت کردووە کە بە نا ئاسوودەیی کرتە لە دووگمەی کامێرا بکەیت؟ بێگوومان بەڵێ. لە گالەکسی S9 دەتوانیت دووگمەکە بجوڵێنیت و کەمێک بۆ ناوەڕاستی بهێنیت.

دووگمەکانی سەر ڕوونما دەستکاری بکە

لەم نوێکارییانەدا دەتوانیت دەستکاری دووگمەی گەڕانەوە و ماڵەوە و ئەپە کراوەکان دەستکاری بکەیت، کە دەتوانیت ڕەنگیان بگۆڕیت یان بیانشاریتەوە و شوێنیان بگۆڕیت. لەگەڵ چەند ڕێکخستنێکی تر.

[su_note note_color=”#f5f2f2″ text_color=”#006f9d” radius=”5″]کام تایبەتمەندی مۆبایلەکانت بە دڵە؟[/su_note]

 

سەرچاوە :
28 شوبات، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498