10
ئەندرۆید 2, ئازار 2018

فرۆشی سەرەتایی گالەکسی S9 لە ئاست چاوەڕوانییەکانی سامسۆنگدا نییە

سەرەڕای لێدوانەکانی DJ Kohی بەڕێوەبەری بەشی سامسۆنگ مۆبایل کە دەیگووت فرۆشی S9 لە هی S8 باشتر دەبێت بەڵام پێدەچێت بە لایەنی کەمەوە لە سەرەتادا بەو شێوەیە نەبێت.

بە پێی ماڵپەڕی Sammobile داواکاری پێشوەختەی دوو مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ لە کۆریای باشوور لە ٦ کاتژمێری سەرەتای بەردەست بوونیان بە شێوەی داواکردنی پێش وەختە لە ئاست چاوەڕوانییەکانی سامسۆنگدا نەبووە، نوێنەری یەکێک لە کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە وڵاتەکە دەڵێت خەڵکێکی زۆر پرسیار دەربارەی مۆبایلە نوێیەکان دەکەن بەڵام داواکاری پێش وەختە کەمێک لە هی پار کەمتربوون.

هێشتا زووە بۆ دیاریکردنی سەرکەوتوویی S9 و +S9، بە تایبەت کە بڕیارە سامسۆنگ لە ڕۆژانی داهاتوودا توانا زەبەلاحەکانی لە بواری ڕیکلامدا بە چڕی بخاتە کار و کڕیاران بە مۆبایلە نوێیەکە ئاشناتر بکات.

بۆچوونتان چییە؟ پێتان وایە S9 سەرکەوتنێکی دیکە بۆ سامسۆنگ تۆمار بکات؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ