جۆراوجۆر
5, ئازار 2018
چۆن لاپتۆپەکەمان خاوێن بکەینەوە؟

پیسبوونی لاپتۆپکان شێوەیەکی بێزارکەر دەدەن و باشترین کاریش خاوێنکردنەوەیانە. بەهۆی تەختەکلیل و دەرچەکانی کۆمپیوتەر خاوێنکردنەوە ئاسان نییە، هەر بۆیە ئەگەر تەمەنی لاپتۆپکەمان درێژ بکەین و خاوێنی بکەینەوە پێویستمان بە کەمێک ڕێنمایی دەبێت. لەم بابەتەدا زانیاری لەسەر خاوێنکردنەوەی لاپتۆپکەکەت بەهۆی چەند خاڵێکەوە کۆبکەرەوە و باشترین خاوێنکردنەوەی لاپتۆپەکەت بکە.
- لاپتۆپەکەت بکوژێنەرەوە و پاترییەکەی دەر بکە.
- لاپتۆپەکەت بکەرەوە.
- لاپتۆپەکەت سەر و ژێر بکە و بە سادەی شتە وردەکان وەک خۆڵ و خواردنە ئاردییەکان دەر بکە.
- بەهۆی سپرای پاکردنەوەوە تەختەکلیلەکەت پاک بکەرەوە. بەهۆی ئەمەوە شتە بێزارکەرەاکن دەسڕیتەوە.
- لاپتۆپەکەت ڕێک بکەرەوە و بە هۆی گسکی کارەبایی یان فڵچەیەکی بچووکەوە بیسڕە.
- فڵچەیەکی لۆکەیی بە پاکەرەوەی کهولیی تەڕ بکە. لە سەر و نێوانی کلیلەکان (دوگمەکان)ـی بدە،
- بەهۆی جێڵی CyberClean دەتوانیت پاکردنەوەی ئاڵۆزی لاپتۆپکەت بکەیت و ئەمەش کۆتا هەنگاو دەبێت. لێرە بیکڕە
پێویستە ڕوونماکەشمان (شاشە) پاک بکەینەوە بەڵام چەند هەنگاوێکی سادەی هەیە. ڕاستەوخۆ دەتوانیت بەهۆی پاکەرەوە سپرایەکان پەڵەکانی سەر ڕوونماکەت و جێپەنجەکانت بسڕیتەوە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.