ئای ئۆ ئێس

بەم زووانە یارییەکی هاوشێوەی Pokemon Go بڵاو دەبێتەوە

لە دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی یاری پۆکیمۆن گۆ کە لە ٢ ساڵی ڕابردوودا بە دەستی هێنا، ئەمساڵیش جیهانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان ئامادە دەبێت بۆ پێشوازیکردن لە یارییەکی نوێ بە بیرۆکەیەکی هاوشێوەی یاری ناوبراو. یارییەکە ناوی (Jurassic World Alive)ـە کە وەرگیراوە لە زنجیرەی فیلمە بەناوبانگەکەی.

کۆمپانیای (Ludia Games) هەڵدەستێت بە گەشەپێدانی یارییە نوێیەکە و هاوشێوەی یاری پۆکیمۆن گۆی بەناوبانگ دەبێت. لە یارییە نوێیەکەدا لە جێی گەڕان بە دوای پۆکیمۆنەکان بەکارهێنەر پێویستە لە سەری بگەڕێت بە دوای دایناسۆرەکان بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاری GPS و بە پشت بەستن بە تەکنیکی ژیری دەستکرد بۆ دیاریکردنی شوێنەکان. وە دەتوانیت دایناسۆری نوێ دروست بکەیت و یارییان پێ بکەیت.

تا ئێستاش یارییەکە لە تاقیکردنەوەدایە بەڵام ئەو بەکارهێنەرانەی مۆبایلەکانی ئەندرۆید و iOS کە دەیانەوێت لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیدا یارییەکەیان دەست بکەوێت دەتوانن لەم بەستەرانەوە خۆیان تۆمار بکەن. تۆماربوون: ئەندرۆید و IOS.

9 ئازار، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
113