کۆمپیوتەر
10, ئازار 2018
مانگی داهاتوو نەخشەی Island بۆ یاری PUBG بەردەست دەبێت

PlayerUnknown’s Battlegrounds یهكێكه لهیاریه سەرهێلەکان و جۆرهكهی Battle Royaleـە. ئەم جۆرەیان بریتیە لەوەى کۆمەڵە یاریزانێک لە شوێنێکى دیاریکراودا یارى دەکەن و تەنها یەک کەس براوە دەبێت لەناویاندا، یاریەکە لەلایەن کۆمپانیاى PlayerUnknownـەوە گەشەپێدراوە و لە بەرواری ٢٠١٧/٣ تەنها بۆ ئامێرى کۆمپیوتەر بڵاوکرایەوە و لەم دواییانەش بۆ ئامێری X بۆکس بڵاوکرایەوە. کۆمپانیای گەشەپێدەر لە جریوەیەکی تۆڕی تویتەردا بەردەستکردنی نەخشەیەکی نوێ بۆ یاریکردن لە یاری PUBGـی ڕاگەیاند و لەگەڵ تایبەتمەندی نوێ بۆ یارییەکە لە مانگی داهاتوو بەر دەست دەبێت. ئەم نەخشەیە بریتی دەبێت لە ناوچەی ئایلەند (Island) و بچووکترین نەخشەی یاریەکە دەبیت چونکە ڕووبەرەکەی ٤ بە ٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە دەبێت.
لەگەڵ بەردەستبوونی ئەم نەخشەیە، ڕاژەیەکی تر بۆ یاریەکە دەخرێتە کار کە بە تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییە نوێیەکانی یاریەکە تایبەتمەند دەبێت. واتا هەر نوێکارییەکی کۆمپانیاکە کە بۆ یاریەکەی بەردەست دەکات ئەوا لە ڕێگای ئەم ڕاژەیەوە یاریکەر دەتوانێت بە زووی تاقیبکاتەوە. ئەم ڕاژەیەش ناوی (ڕاژەی تاقیکردنەوە دەبێت). لە تایبەتمەندییە نوێیەکانیش کە بەم زووانە بۆ یاری PUBG بەردەست دەبیت؛ بریتییە لە کاردانەوەی ڕۆڵگێری ناو یاریەکە بەهۆی چەندین چووڵەوە نموونە دەربڕینی توڕەیی و دڵخۆشیی زۆرێکی تر کە ئەمەش نوێکارییەکی نایابی کۆمپانیاکە دەبێت بۆ یاریکەران. نموونەیەکی پێشوەختە:




محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.