10
ئەپ و نەرمەکاڵا 12, ئازار 2018 بۆچوون

تایبەتمەندی ‘بێدەنگکردنی ماڵپەڕ’ لە وەشانە نوێیەکەی وێبگەڕی گووگڵ

لە مانگی یەکی ئەمساڵ گووگڵ کڕۆم وەشانی ژمارە ٦٤ پێگەیشت و لەم وەشانەدا هەندێ کێشە چارەسەرکراوە و لایەنی ئاسایشیش بەهێزترکراوە و لەپاڵ ئەمانەش چەندێت تایبەتمەندی تر زیاد کراوە کە دیارترینیاین ناودەبرێت بە ‘Mute Site’ کە ئەم تایبەتمەندییە بۆ بێدەنگکردنی ماڵپەڕێکی دیاریکراوە.

شێوازی کارکردنی ئەم تایبەتمەندییە بەم شێوەیەیەی کە تۆ دەتوانی هەموو دەنگێک واتە خودکارانە دەسپێکردنی ڤیدیۆ لە ماڵپەڕێکی دیاریکراو یاخود هەر دەنگێکی تر کە لەم ماڵپەڕەدا هەبێت دەتوانی بێدەنگی بکەیت و تا ئەوکاتەی کە خۆت گوێ لە دەنگەکە ئەگری یان ڤیدیۆیەکە دەستپێدەکەی نەتوانێت خودکارانە دەست پێبکات.

ئەم تایبەتمەندییە زۆر سودمەندە بەتایبەت لە کاتی شەودا کە تۆ هێدفۆنەکانت لە گوێ کردووە و سەیری ماڵپەڕەکان ئەکەیت و لەناکاو دەنگی ڤیدیۆیەک لە ماڵپەرێکی لە تابێکی تردا ڕاتدەچڵەکێنێ و بێزارتدەکات ئەمە بەهۆی ئەم تایبەتمەندییە چارەسەر ئەکرێت ئەویش بەوەی کە کلیکی ڕاست لەسەر ئەو ماڵپەڕە ئەکەیت کە مەبەستە بێدەنگی بکەیت و ئینجا دێتە خوارەوە و کرتە لەسەت Mute Site  ئەکەیت و بەم شێوەیە ئەم ماڵپەڕە هەر بە بێدەنگی ئەمێنێتەوە تا ئەوکاتەی کە خۆت ئەچیتە سەر ماڵپەڕەکە و خۆت سەیری ڤیدیۆکان ئەکەیت.

Image result for google chrome mute site

تاگەکان گووگڵ کڕۆم
بۆچونی تۆ