ئەندرۆید
12, ئازار 2018
گشت زانیارییەک دەربارەی Honor 7C، دوانە کامێرا و ڕوونمایەکی گەورە

یەکێک لە مۆبایلەکانی هواوەی Honor 7Cیە کە لە مانگی ٣ی ئەمساڵ ڕایگەیاند.
مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی ٦ ئینچە بە ڕوونی ٧٢٠x١٤٤٠ پیکسڵ و بە ڕێژەی درێژی بۆ پانیی ٩:١٨، هەروەها خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 450یە کە خاوەن ٨ ناوکی جۆری Cortex-A53 و یەکەی چارەسەری گرافیکی Adreno 506ە و توانای لەخۆگرتنی دوو سیم کارد و بیرگەی دەرەکیشی هەیە.
لە ڕووی پشتەوە دوو کامێرا هەن بە ڕوونییەکانی ١٣مپ و ٢مپ و لە پێشەوەش کامێرایەکی ٨مپ هەیە، مۆبایلەکە بە ڕووکاری EMUI 8.0ی تایبەت بە کۆمپانیاکە کار دەکات کە لەسەر ئەندرۆید ئۆریۆ بنیاد نراوە و سەبارەت بە لایەنی پارێزگاریش خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە و توانای کردنەوەی قفڵەکەیی هەیە لە ڕێگای ڕووخساری بەکارهێنەرەوە، هەروەها مۆبایلەکە خاوەن پاترییەکی ٣٠٠٠میللی ئەمپێر.کاتژمێر و دەرچەی ٣.٥ میللی مەتری بیستۆکە.

مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی ڕەش، سور، شین و زێڕی بەردەستە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.