ئەپ و نەرمەکاڵا

چەند نەرمەکاڵایەکی سەرەتایی بۆ بەکارهێنەرە نوێیەکانی سیستەمی لینوکس

هەروەک دەزانین یەکێک لە سیستەمە وەگەڕخەرەکانی کۆمپیوتەر بریتیە لە لینوکس کە ئەم سیستەمە جیاواز لە سیستەمەکانی تر لە جۆری (open-source software)ـە واتە دەتوانیت گشت دێر و کۆدەکانی سیستەم ببینیت و ئاگاداری هەموو شتێکی ئەم سیستەمە بیت و چاودێری زانیارییەکانت بکەیت. ئەم سیستەمە چەندین دابەشکراوی جیاوازی هەیە کە هەریەکییان بۆ مەبەستێکی دیاریکراو بەکاردێت وە بەناوبانگرتینیان بریتییە لە (Ubuntu, Fedora, Arch Linux, Kubuntu,…) زۆریتریش بەڵام خاڵێکی زۆر گرینگ کە پێویستە بیزانیت ئەوەیە لە کاتی بەکارهێنانی لینوکس ئەوەیە کە نەرمەکاڵای تایبەت بەخۆی هەیە.

من لەم بابەتەدا ئاماژە بە چەند نەرمەکاڵایەکی گرنگ دەدەم کە زیاتر سودی دەبێت بۆ ئەو کەسانەی هێندە نییە سیستەمە بەکار دێنن. ئەمەش گرینگترین نەرمەکاڵاکانن:

١. وێبگەڕ: 

بێگومان لەم سیستەمە وەگەڕخەرەدا تۆ پێویستت بە وێبگەڕێک دەبێت و باشترین وێبگەڕ بریتییە لە وێبگەڕی کڕۆم و ئەمە دەقاودەق هاوشێوەی وەشانی سەر ویندۆزە و وێبگەڕێکی زۆر باشە.

٢. نەرمەکاڵاکانی Office :

بێگومان چونکە تۆ سیستەمێکی جیاوازتر بەکاردێنی لە ویندۆز بۆیە لەبەرامبەر ئەمە بێبەش دەبی لە نەرمەکاڵاکانی ماکرۆسۆفت ئۆفیس بەڵام ئەمە کێشە نییە چونکە لە لینوکس دا تۆ نەرمەکاڵای (LibreOffice)ت هەیە کەئەمە بەنزیکەیی هەموو ئەرکەکانی ئۆفیسەکەت جێبەجێدەکات و لە بەکارهێناندا زۆر سادە و ساکارە.

٣. VLC Media Player :

بێگومان ئەمەش نەرمەکاڵایەکی ناسراوە بۆ لێدانی کۆمەڵیکی یەکجار زۆر لە فایلی ڤیدیۆ کە ئەم نەرمەکاڵایە بۆ سیستەمی لینوکسیش بەردەستە و دەتوانیت دایبگریت.

٤. GIMP :

ئەمە نەرمەكاڵایەکە کارکردنی لە شێوازی کارکردنی فۆتۆشۆپ نزیکە و بۆ دەستکاریکردنی وێنە و دیزاینکردن بەکاردێت بەڵام ناتوانم بڵێم وەک فۆتۆشۆپ بەهێزە.

٥. VirtualBox 

ئەگەر ئەپێکی دیاریکراو هەیە لەسەر ویندۆز کە ناتوانیت دەستبەرداری بیت ئەوا VirtualBox بەکار بێنە. VirtualBox ئەم ئامرازەیە کە دەتوانیت دایبگریت و لە ١ کاتدا زیاتر لە چەند سیستەمێکی وەگەڕخەر بەکار بهێنیت و هەر یەکیشیان خاوەنی بەرنامە و جێگەی خۆیانن لەناو کۆمپیتەرەکەتدا و ئەوەی پێویستتە تەنها فایلی ISO ئەو سیستەمەیە کە مەبەستتە لەپاڵ لینوکس بەکاریبهێنیت.

٦. Dropbox

ئەمەش نەرمەکاڵایەکی ناسراوە لە لای هەمووتان و دەتوانیت بۆ بارکردنی زانیارییەکانت تا  ٢ گێگابایت بەکاریبهێنیت هەروەها  دەتوانیت باربکەیتە ناو هەژمارەکەت.

٧. سکایپی لینوکس؟

نەرمەکاڵای Jitsi هاوشێوەی سکایپ کاردەکات بەڵام بەس بۆ سیستەمی لینوکس بەردەستە. ڕێگە دەدات پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆ بکەیت و هەماهەنگی هەیە لەگەڵ چەند ئەپێکی تری وەکو (Google Talk, ICQ, Yahoo, Facebook chat) کە لەڕێگەیەوە دەتوانی پەیوەندی لەگەڵ بەکارهێنەری ئەمانەشدا بکەیت.

 

 

سەرچاوە :

17 ئازار، 2018
ئاڤاتار
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.
83