سامسۆنگ 23, ئازار 2018

دەرکەوتنی کێشەیەکی بێزارکەر لە ڕوونمای مۆبایلەکانی گالاکسی S9 و +S9


کۆمەڵێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەگەرییەکان ئاماژەیان بە گلەیی و گازندەی بەکارهێنەران کردووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە مۆبایلی گالاکسی S9 کە کێشەکە پەیوەندی بە ڕوونمای مۆبایلەکەوە هەیە.

هەر بە پێی ڕاپۆرتەکان ژمارەیەک لە بەکارهێنەران تێبینی ئەوەیان کردووە کە چەند بەشێک لە ڕوونمای مۆبایلەکە وەڵامدانەوەی لەمسی نییە و کارناکات، هەروەها ئەم شوێنانە دەگۆڕێت لە مۆبایلێکەوە بۆ مۆبایلێکی تر و بێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک هەبێت هەر ئەمەش وای کردووە زۆرێک لە بەکارهێنەران تووڕە ببن، زانراویشە کە ڕوونمای “Super Amoled” لە لایەن خودی کۆمپانیای سامسۆنگەوە دروست دەکرێت.

لە لایەکی تریشەوە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەو هەواڵانەی بە ڕاست دانا لە بارەی بوونی کێشەیەکی لەو جۆرە و وتیشی کە کێشەکە تەنها لە چەند مۆبایلێکی کەم و سنورداردایە و لە ئێستاشدا ئەوان کار لەسەر چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە دەکەن.

 

بۆچونی تۆ