هەواڵ 24, ئازار 2018

هاشتاگی #DeleteFacebook بەردەوام لە زۆربووندایە، لێرەوە فەیسبووکەکەت بسڕەوە

هاشتاگی #deletefacebook بە ردەوام لە بەرزبوونەوەدایە پاش ئەوەی پێگەکە زانیارییەکانی ٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری ڕادەستی زانکۆی کامبریج کردبوو، لە پەڕەکانی پێگەکە و ماوەی چەند ڕۆژێکە بەردەوام ئەو هاشتاگە لە بڵاوبوونەوەدایە و بەکارهێنەران ناڕەزایی دەردەبڕن و هەژمارەکانیان دەسڕنەوە و پێشبینی دەکرێت ئەگەر فەیسبووک هەنگاوێک نەگرێتە بەر ئەوا بەزیانێکی گەورەوە لەم پڕۆسەیە دەردەچێت، و ئەوەتا لە بازاڕی بۆرسەدا کۆمپانیاکە دەیان ملیار دۆلار لە نرخی دابەزیوە.
ئەمەی خوارەوەش چۆنییەتی سڕینەوەی هەژماری فەیسبووکە:
ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەرەوە
https://m.facebook.com/account/delete


پاشان تێپەڕە وشەکەت بنووسە و Submit دابگرە، و لەماوەی چواردە ڕۆژدا هەژمارەکەت دەسڕێتەوە، لە ئەگەری هەڵنەوەشاندنەوەی پڕۆسەکەدا.

تاگەکان DeleteFacebook
بۆچونی تۆ