ئاسایشی ئەلیکترۆنی 24, ئازار 2018

کەلێنێک لە Siri ڕێگە دەدات بە هەر کەسێک نامە تایبەتییەکانت بخوێنێتەوە

سیستمی IOS 11 کۆمەڵێک کێشەی زۆری هەیە و لەوانەیە سەربەکێشەترین سیستم بێت کە تا ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ بەردەستی کردبێت، کێشەکانیش بە شێوەیەکی گشتی بووە و لە پاڵیشیاندا کێشەی ئاسایشی و کەم بوونەوەی توانای سیستمەکە وە لەم ٢ ڕۆژەشدا کێشەیەکی نوێی سیستمەکە دەرکەوت کە تایبەتە بە (Siri)، ئەو کێشەیەی کە دەرکەوتووە ڕێگە دەدات بە هەر کەسێک نامە تایبەتییەکانت وەک نامەکانی واتساپ و فەیسبوک مێسنجەر و نامە ئەلیکترۆنییەکان بخوێنێتەوە ئەویش لە ڕێگای سیرییەوە و بەهۆی وتنی فەرمانی Hey Siri Read My Notification وە دەستبەجێ دوای ئەوە سیری هەڵدەستێت بە خوێندنەوەی هەموو نامەکان کە بەردەستە لەسەر مۆبایلەکەت کە بە شێوەی ئاگادارکەرەوە پێت گەیشتوون، بەڵام جێگای سەرنجە کە کێشەکە لە ئەپی Imessageی سیستمەکە کاری نەکردووە.

لە بارەی کێشەکەوە ئەپڵ وەڵامی دایەوە و وتی کە ئاگادارن لە بوونی کێشەیەکی لەو جۆرە و بەم زووانە کار دەکەن لەسەر پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە لە نوێکارییەکاندا و لەوانەشە چارەسەری کێشەکە لە کۆتا وەشانی IOS 11 بێت یان ئەگەر هەیە نوێکارییەکی تایبەت بەردەست بخات بۆ چارەسەرکردن کە لەوانەیە IOS 11.2.7 بێت، ئەوەش زانراوە کە کێشەکە هەریەک لە IOS 11.2.6 و تەنانەت وەشانە تاقیکارییەکانی 11.3یشی گرتوەتەوە.

بۆچونی تۆ