ئای ئۆ ئێس
29, ئازار 2018
کۆمەڵێک ڕیکلامی نوێ لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە لە ژێر ناونیشانی (ئێمە ئەوە دەکەین بۆ منداڵان)

کۆمپانیای ئەپڵ iPad ێکی نوێی ڕاگەیاند بەقەبارەی 9.7 ئینچ و پشتگیری لە پێنوس Pencil دەکات کە لە گەڵیدا چەند ئەپڵیکەیشنێکی تێدایە بۆ یارمەتیدانی منداڵان لە فێربوون و ئاڕاستەکردنیان بە شێوەیەکی بەهێز بۆ خوێندن و فێربوون، هەربۆیە کۆمپانیاکە هەستا بە دروستکردنی سێ ڕیکلامی نوێ هەتاوەکو بەکارهێنەران هان بدات لە کڕینی ئامێرەکە.
ڕیکلامە نوێیەکان بۆ بەکارهێنەرانی ڕووندەکاتەوە کە چۆن ئامێرەکە بەکاربهێنن لە فێربووندا هەربۆیەش دوو لە ڕیکلامەکان تایبەتە بە منداڵان و کاری قوتابخانەیی وە ڕیکلامی سێیەم تایبەتە بە ئامێرەکە و گونجاوی ئامێرەکە لەگەڵ پێنووسەکەدا لە کاتی بەکارهێنانیدا.
بینەری ڤیدیۆ ڕیکلامییەکان بن:
https://youtu.be/IprmiOa2zH8
https://youtu.be/wkw8UBYn0pc
https://youtu.be/UR5ODc5Wbbo
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.