ئای ئۆ ئێس 30, ئازار 2018

یاری “Marvel Strike Force” بە خۆڕایی بەردەستە بۆ مۆبایلەکان

زۆرێک لە یارییە بەناوبانگەکان لە ماوەی پێشوودا بەردەستکران بۆ سیستمەکانی مۆبایل لە ئێستاشدا یاری Marvel Strike Force بەردەستە بۆ سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس ئەم یارییە دەتوانیت بە خۆڕایی دایبگریت و هەروها دەتوانیت یاری بکەیت بە زۆرێک لە کەسایەتییە خەیاڵییەکانی Marvel.

لەم یارییە نوێیەدا دەتوانیت گروپێک دروست بکەیت لە نێوان 60 کەسایەتی خەیاڵی Marvel لەوانەش کەسایەتییەکانی (Spider man, Doctor Strange, Groot, Rocket Raccoon, Loki, Elektra, Captain America, Iron Man)، هەروەک پێشتر ئاماژەمان پێدا دەتوانیت یارییەکە بەخۆڕایی دابگریت بەڵام ناو یارییەکە کۆمەڵێک کڕین لەخۆدەگرێت کە نرخەکەی لە 2 دۆلارەوە دەستپێدەکات هەتاوەکو 100 دۆلار.

تاگەکان game Games Marvel
بۆچونی تۆ