بابەتی گرینگ 1, نیسان 2018

١ی نیسانی ئەمساڵ لای پێگە تەکنەلۆژیەکان تەواو گاڵتەجاڕانە بوو

وەک زۆربەتان دەزانن ۱ـی نیسانی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی درۆ یا گاڵتە ناسراوە، و بێگومان پێگە تەکنەلۆژیاکانیش بێ بەش نین لە گاڵتەپێکردن بە هەوادارانیان، ئەمساڵیش زۆرێک لە پێگەکان ئەم کارەیان بەسەرکەوتویی ئەنجامدا، لەگەڵم بن بۆ زانینی گاڵتەکانی ئەمساڵ:

۱. تیمی 23ANDME
ئەم تیمە کە بەشێکن لە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێل (LEXUS)، هەستان بە بڵاوکردنەوەی یەکێک لە داهێنانەکانی خۆیان ئەویش دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکە بەتەنها بە DNAـی تۆ کاربکات، کە زۆرێک لە پێگەکان کەوتنە ئەم تەڵەیەوە.
بینین

۲. پێگەی BRITBOX
ئەم پێگەییە کە بە دەنگی بەڕیتانیا ناسراوە، هەستا بەبڵاوکردنەوەی نوێترین تایبەتمەندی پێگەکەی ئەویش گۆڕینی قسەکردنە لە شێوەی (ئینگلیزی-بەڕیتانی) بۆ (ئینگلیزی-ئەمەریکی) ڕاستەوخۆ تەنها بە یەک کرتە!
بینین

۳. کۆمپانیای Funko
ئەم کۆمپانیاییە کە کارەکانیان تایبەتە بە دروستکردنی بووکەشوشە، پڕژێنەرێکی ناساند بە هەوادارانیان کە توانی پارێزگاریکردنی بووکەڵەکان هەبوو لە ڕووشاندن و تێکچوون!
بینین

٤. گووگڵ
گووگڵ وەک هەموو ساڵێک کە هەڵدەستێت بە ناساندنی بەرهەمێکی درۆینەی خۆی، ئەمساڵیش ئەم تەختەکلیلە زیرەکەی بە هەوادارانی لە یابان ناساند کە توانی نووسینی پیتە یابانیەکانی هەبوو تەنها بە پەنجەکانی دەست!
بینین

٥. کۆمپانیای LEGO
LEGO درۆیێکی زیرەکانی لەم ڕۆژەدا کرد! ئەویش بڵاوکردنەوەی نوێترین کەرەستەی خۆی بوو کە خاوێن کەرەوەیێکی زیرەکە، کە دەتوانێت ڕەنگەکان جیا بکاتەوە لەیەکتر و پێنج ئەوەندە خێراترە لەهەر ئامێریێکی هاوشێوە.
بینین

٦. کۆمپانیای NIANTIC
لەم ڕۆژەدا هەستا بەبڵاوکردنەوەی بزوێنەرێکی گرافیک سازی کە توانای پێکهێنانی گرافیک 8-bit هەبوو!
بینین

۷. کۆمپانیای ROKU
تا ئێستا گۆرەوی زیرەکت بیستووە! ئەمە نوێترین داهێنانی ROKU بوو بۆ ئەمساڵ کە گۆرەویێکی هۆشمەند بوو دەتوانرا وەک کۆنتڕۆڵێکی تەلەفیزۆن بەکاربهێندرێت و توانی گەرمکردنەوەی قاچەکانی هەبوو!
بینین

٨. کۆمپانیای SODASTREM
ئەم کۆمپانیایە بە هاوکاری Reza Farahan و Game of Thrones، هەستا بە بڵاوکردنەوەی نوێترین ئامێری تایبەت بەخۆی بەناوی Sodasoak کە توانای بە کارۆبۆنات کردنی بانیۆی هەبوو، هەروەها کۆمپانیاکە وێبێکی تایبەت بەم بەرهەمەی دروستکرد!
بینین

۹. سناپ چات
سناپ چات لەم ڕۆژەدا گاڵتە بە فەیسبووک دەکات و فلتەرێکی هاوشێوەی پۆستەکانی فەیسبووکی دروستکرد، کە تیادا هەندێ هەژماری ڕووسی لایکی پۆستەکەیان کردووە!
بینین

۱۰. کۆمپانیای SPRINT
تۆپێکی جادوو و تۆڕێکی بچووک لەلایەن SPRINTـەوە، تۆپێک کە دەتوانیت یاری پێبکەیت و لەهەمان کاتیشدا تۆڕێکی بچووکە و کارەکان ئاسان دەکات.
بینین

۱۱. کۆمپانیای T-Mobile
لەمساڵدا، T-Mobile پێڵاوێکی سەیری نمایشکرد کە دەتوانرا لەپێ بکرێت و لەهەمان کاتیشدا وەک مۆبایلێکی زیرەک بەکاربهێنرێت!
بینین

۱۲. نەرمەکاڵای YELP
کاتێک بەکارهێنەران، ئەپی yelpـیان دەکردەوە ئەمڕۆ، شێوەی ڕوونماکە دەگۆڕا وەک ئەوەی شکا بێت و ئاگاداری نامەیەکت بۆ دەهات تا بچیتە خزمەتگوزاری چاککەرەوەی ئەپەکە تا بۆی چاکبکرێتەوە!
بینین

تاگەکان ١ی_نیسان
بۆچونی تۆ