ئەپڵ

ئەپڵ مۆبایلەکانی ئایفۆن 8 و 8 Plusـی بە ڕەنگی سوور ڕاگەیاند

هەروەک لە ساڵی پێشوودا ئەپڵ وەشانی ڕەنگ سووری ڕاگەیاندبوو لە مۆبایلی ئایفۆن لە ژێر ناوی RED ئەمساڵیش بەردەوام بێت لە دروستکردنی نەوەیەکی سوور لە مۆبایلە نوێکانی.

هەڵمەتی RED دەچێتە قاڵبی کەمپیەنەکانی ئەپڵەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکان، وەک ئایدز لە ئەفریقا و پڕۆژە خێرخوازییەکانی دیکەی کۆمپانیاکە.
ئایفۆن ٨ و ٨ پڵەس بە ڕەنگی سور بەشی پشتەوەی ڕوپۆش کراوە، و بەشی ڕونماکەی و چواردەورەکەی بە ڕەنگی ڕەش دەورەدراوە،کە لە ساڵی پێشوودا ڕەنگی پێشەوەی سپی بوو.
ئەم وەشانەی مۆبایلەکە هەمان تایبەتمەندی ئایفۆن ٨ و ٨ پڵەسیان هەیە و هەروەها ڕێژەیەکی دیاریکراوی لێ دەخاتە ڕوەوە هەروەها کۆمپانیاکە ٦ مانگ بەردەوام بێت لە بەرهەم هێنانی ئەم جۆرە و دواتر بە کرداری بەرهەم هێنانی ئەم جۆرە ڕادەگرێت.
کڕیاران دەتوانن لە ماڵپەری ئەپڵەوە مۆبایلەکە داوا بکەن لە بەرواری ١٠ ـی ٤ ـەوە هەروەها مۆبایلەکە ١٣ ـی مانگ دەگاتە کۆگاکانی کۆمپانیاکەوە.
نرخی مۆبایلەکە هەمان نرخی ئایفۆن ٨ و ٨ پڵەس دەبێت و نرخی دەست پێ دەکات لە ٦٩٩ دۆلار بۆ بیرگەی ٦٤ گێگابایتی ئایفۆن ٨ و ٧٩٩ دۆلار بۆ جۆری پڵەس و کە بیرگەیەکی زیاتر لە خۆی دەگرێت.

9 نیسان، 2018
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی سێیەمی زانستی كۆمپیوتەرم. شارەزایی پەیداکردنی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
237