سیستەمی وەگەرخەر

٢٠ هۆکار بۆ ئەوەی هاککەرەکان لە لینوکس سوود دەبین

کاتێک باس لە لینوکس دەکەین، پێمان وایە سیستەمێکە بۆ هاککردن و زۆر دژوارە کاری پێبکەین، یادی تاوانەکانی سایبێر دەکەوین یان ئامڕازە خراپەکان کە بۆ مەبەستێک لە سەر تۆڕ بڵاو دەکرێنەوە. لەم بابەتە چەند هۆکار ناو دەبەین بۆ هاکەرەکان(کڵاو ڕەش و کڵاو سپی) یان کارناسانی تۆر و ئەو کەسانە کە خێرایی کارپێکردنیان بۆ گرنگە و خۆیان بە لای گنو/لینوکس ڕادەکێشن.

سیستەمێکی کارگێڕی سەرچاوەکراوەیە

دەتانەوێت سیستەمێک بۆ مەبەستی خۆتان گەشەپێبدەن یان بۆ ئەوەی بزانن ئاسایشی لەچەندایە چاو لەکۆدەکانی بکەن. لە ویندۆز و ماک ناتوانن، بەڵام لە سیستەمەکانی گنو/لینوکس ئێوە زۆر بە ئاسانی دەتوانن بۆ کاری تایبەت، بەکاری بهێنن بێ ئەوەی مافی کەسێک بخۆن. هەروەها چاو لە کۆدەکانی بکەن تا دڵنیا بن کە ئەم سیستەمە کۆدی سیخوڕی تێدا نییە.

هاوڕێ و سازگارە

سیستەمی کارپێکردنی لینوکس لە زۆرێک فۆرماتەکانی یونیکس و فۆرماتەکانی فایل پاڵپشتی دەکات.

دامەزراندنی خێرا و سادە

جگە لەوە کاتی بووتکردنی سیستەمی کارگێڕی گنو/لینوکس زۆر خێراترە، ئێوە دەتوانن بە شێوازی گرافیکی کە لە زۆرتری دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس بوونی هەیە، لە چەند قۆناغ گنو/لینوکس دامەزرێنن. پاکەتی دامەزرێنەر لە هەمووان تا ڕادەیەک وەک یەک وایە(زۆرتر لە ٨٠٠ سیستەمی کارپێکردنی گنو/لینوکسی بە خۆڕایی هەیە).خاڵی گرینگ ئەوەیە کە پاکەتی بە رۆژ بوونەوەکانی لە کاتی دامەزراندنی زۆر کەمتر لە ماک و ویندۆزە.

پایداری

مەبەست ئەوەیە کە ئێوە دەتوانن لە سەر ڕەقەکاڵای تایبەت بۆ چەندین ساڵ گنو/لینوکسێک دامەزرێنن و بێ کێشە کار بکات. هۆکارێکی دیکە لە پایداری ئەوەیە کە ئەم سیستەمە زۆر کەم ڕەقەکاڵا بە خۆیەوە سەرقاڵ و قەرەباڵغ دەکات بۆیە کەمتر بەکارهێنەر پێویستی بە دەستپێکردنەوە و کوژاندنەوە یان وەستاندنی نەرمەکاڵایەک هەیە.

هاوئاهەنگی باشتر لەگەڵ تۆر

هەروەک کە باسمان کرد ئەم سیستەمە سەرچاوەکراوەیە وە هاورێیەتی لەگەڵ کارناسانی تۆڕ رۆژ لەگەڵ ڕۆژ ئەم سیستەمەی بەهێزتر کردووە. ئینجا ئەم سیستەمە فەرمانی زۆری بۆ تاقیکردنەوەی ئاسایشی تۆڕەکان هەیە کە هۆگری زۆری لە نێو کارناسانی تۆر درووستکردووە.

فرە ئەرکی

لینوکس دەتوانێت چەندین ئەرک لە هەمان کاتێک ئەنجام بدات بێ ئەوەی خێرایی خۆی کەم بکاتەوە کە ئەمەش هۆکارێکە ئەرکەکانی پاشبنەما لە کاتی ئەنجامدانن و بەکارهێنەر ئەرکێکی دیکە دەدات بە سیستەمی کارپێکردن، بێ ئەوەی کە سیستەمکەی خاو بێتەوە.

پەیوەندی هێلی فەرمان

بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ ویندۆز و ماک، بەکارهێنەرانی گنو/لینوکس زۆر ئەوینداری هێڵی فەرمانن. هۆکار؟ یەکپارچەبوونی ئەم سیستەمەیە و بەکارهێنەر لە ڕێگەی هێڵی فەرمان باشتر چاودێری بە سەر سیستەمەکەی بکات.

سووکەڵە و توانای گواستنەوە

بەکارهێنەر دەتوانێت لە هەر شوێنێک یان لە سەرCD ، DVD، بیرگەیەکی USB یان لە ڕێگەی وێبگەر سود لەم سیستەمە وەر بگرێت. بێ ئەوەی دایمەزرێنیت.

هەڵگرتن

هەڵگرتنی لینوکس زۆر سادەیە. هەر نەرمەکاڵایەک پاکەتی تایبەت بە خۆی هەیە و بە گەڕانێکی سادە دەتوانن پاکەتی پێداویستی کانگای خۆتان پەیدا بکەن و دایمەزرێنن.

سودوەرگرتنی تەواو لە هارد

تەنها لینوسە کە لە کاتی پر بوونی تەواوی هارد دەتوانێت لە تواناکانی خۆی سود بگرێت. ئەمەش لە سیستەمەکانی دیکە بەرچاو ناکرێت.

نەرم بوون

تەها لینوکسە کە دەتوانێت لە سەر ئامێری تۆڕەکان(سویچ،ڕاوتەر)، ڕاژەکان، دێسکتۆپ، تەلەفۆنەکان، کاتژمێرە هۆشمەندەکان و …هتد سودی لێوەربگیرێت.

خۆڕایی

لەبەر ئەوەی سەرچاوەکراوەیە ئێوە دەتوانن بە خۆڕایی سوودی لێوەربگرن بێ ئەوەی پارە بدەن.

ئاسایشتی بەهێزتر

ناڵێم ناتوانرێت هاک بکرێت، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ سیستەمەکانی دیکە لاوازی زۆر کەمتر پێوە دیارە.

پاڵپشتی لە زۆرێک لە زمانەکانی بەرنامەسازی

 

 

11 نیسان، 2018
ئاڤاتار
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت. www.Qezwan.ir
34