ئای ئۆ ئێس
23, نیسان 2018
چۆنییەتی چالاککردنی باری تاریکی Dark Mode بۆ نێو هەموو ئەپەکان لە iOS 11

زۆرینەمان بەهۆی بەکارهێنانی مۆبایل لە شەواندا لەوانەیە زیان بگەیەنین بە چاوەکانمان بە هۆی بەرکەوتنی بە تیشکی زیانبەخش هەر بۆیە لە ڕێگای ئەنجامدانی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە دەتوانیت ئەم کێشەیە چارەسەر بکەیت.
سەرەتا دەچینە ئەپی (Settings) پاشان بەشی (General) دادەگرین؟

دواتر بەشی (Accessibility) دادەگرین و دەگەڕێین بەدوای (Accessibility Shortcut)

دواتر (Smart Invert Color) دادەگرین

لە کۆتایشدا بۆ ئەوەی باری تاریکی (Dark Mod) چالاک بکەین ٣ جار دوگمەی گەڕانەوە دادەگرین پاشان ئەگەر بڕۆینە نێو هەر ئەپێک دەبینیت کە باری تاریکی بۆ چالاک بووە هەروەها بۆ ناچالاککردنی بە هەمان شێوە ٣ جار دوگمەی گەڕانەوە دادەگرین.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.