ئای ئۆ ئێس 24, نیسان 2018

٥ تویکی نوێی سیدیا کە بە تەواوی گونجاون لەگەڵ iOS 11

لە بابەتی ئەمڕۆدا باس لە پێنج تویک دەکەین کە بە تەواوی گونجێندراون لەگەڵ iOS 11 دا، ئەگەر هەتاوەکو ئێستا ئایفۆنەکەت جەیڵبرەیک نەکردووە ئەوا بە گەڕانەوە بۆ ئەم دوو بابەتە “چۆنییەتی جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 11 – 11.1.2 بە بێ کۆمپیوتەر” “چۆنیەتی جەیڵبرێک کردنی هەموو وەشانەکانی iOS 11 تا 11.1.2 لە ڕێگای ئامڕازی Electra” دەتوانیت iOS 11 بێ کێشە جەیڵبرەیک بکەیت، هەروەها دەتوانیت خوێنەری بابەتی پێشوومان بیت کە باسی “٥ لە باشترین تویکەکانی سیدیا بۆ iOS 11

PicoBanner 2

لە ڕێگای ئەم تویکەوە دەتوانیت نامەکان یان ئاگادارییەکان بە شێوەیەکی بچوک و باریک دەربخەیت کە وا دەکات لە کاتی پێگەشتنت بە نامەکان بتوانیت تەواوی ڕوونمای ئایفۆنەکەت ببینیت و بێزار نەبیت بە هۆیەوە، بۆ داگرتنی تویک سەرەتا ئەم سۆرسە “http://cydia.kiiimo.org/” زیاد بکە لە ناو ئەپی سیدیا پاشان بگەڕێ بە دوای ناوی تویکەکە و دایبگرە، هەروەها تویکەکە دوای داگرتن ڕاستەوخۆ کاردەکات پێویست ناکات لە ڕێکخستنەوە چالاک بکرێت.

ForceButtons

کاری ئەم تویکە خۆی دەبینێتەوە لە زیادکردنی هەڵبژاردەکانی “وەڵامدانەوە” و “ڕەتکردنەوە” لە کاتی پێگەشتنت بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی، بۆ داگرتنی تویک سەرەتا ئەم سۆرسە “http://cydia.kiiimo.org/” زیاد بکە لە ناو ئەپی سیدیا پاشان بگەڕێ بە دوای ناوی تویکەکە و دایبگرە، هەروەها تویکەکە دوای داگرتن ڕاستەوخۆ کاردەکات پێویست ناکات لە ڕێکخستنەوە چالاک بکرێت.

MorePowerOption

توێکێکی زۆر بەسوودە کە لە ڕێگایەوە دەتوانیت هەڵبژاردەکانی (Shutdown) کوژاندنەوە، (Reboot) دووبارە هەڵکردنەوە، (Respring) ڕێسپرینگ، (SafeMode) باری سەلامەتی زیادبکەیت لە کاتی داگرتنی دوگمەی (Power) ی ئایفۆنەکەت بۆ ماوەی چەند چرکەیەک، بۆ داگرتنی تویک سەرەتا ئەم سۆرسە “https://seiterseiter.github.io/” زیاد بکە لە ناو ئەپی سیدیا پاشان بگەڕێ بە دوای ناوی تویکەکە و دایبگرە، هەروەها تویکەکە دوای داگرتن ڕاستەوخۆ کاردەکات پێویست ناکات لە ڕێکخستنەوە چالاک بکرێت.

WeatherVane

بە هۆی ئەم تویکەوە دەتوانیت وای فای و بلوتوس بەکاربهێنیت لە ڕێگای کۆتڕۆڵ سێنتەر و پەیوەست ببیت بە هەر هێڵێکی وای فای یان هەر ئامێرێک لە ڕێگای بلوتوسەوە ئەمەش تەنها بە داگرتنی ئایکۆنی هەریەکێکیان بێت بۆ ماوەی کەمتر لە چرکەیەک، بۆ داگرتنی تویک سەرەتا ئەم سۆرسە “http://cydia.kiiimo.org/” زیاد بکە لە ناو ئەپی سیدیا پاشان بگەڕێ بە دوای ناوی تویکەکە و دایبگرە، هەروەها تویکەکە دوای داگرتن ڕاستەوخۆ کاردەکات پێویست ناکات لە ڕێکخستنەوە چالاک بکرێت.

OptiX

لە دوای دامەزراندنی تویک دەتوانیت ڕەنگی هەریەکێک لە دۆک و کۆنتڕۆڵ سێنتەر و بەشی پشتەوەی فۆڵدەرەکان بگۆڕیت بۆ هەر ڕەنگێک کە ئەمەش لە ڕێگای بەشی ڕێکخستنی ئایفۆنەکەتەوە دەبێت هەروەها لە دوای ئەنجامدانی هەر گۆڕانکارییەک پێویستە وشەی (Respring) دابگریت بۆ جێبەجێ بوونی گۆڕانکارییەکان، بۆ داگرتنی تویک سەرەتا ئەم سۆرسە “http://cydia.kiiimo.org/” زیاد بکە لە ناو ئەپی سیدیا پاشان بگەڕێ بە دوای ناوی تویکەکە و دایبگرە.

هەروەها بؤ ئەو کەسانەی زانیارییان نییە دەربارەی چۆنییەتی زیادکردنی سۆرس لە ئەپی سیدیا دەتوانیت تەماشای ئەم وێنەیەی خوارەوە بکەیت

بۆچونی تۆ