ئای ئۆ ئێس

چۆنییەتی جەیڵبرەیک کردنی وەشانەکانی iOS 11 – 11.1.2 بە بێ کۆمپیوتەر

لە بابەتێکی پێشوودا باسمان لەوە کرد کە چۆن وەشانەکانی iOS 11 تا 11.1.2 جەیڵبرەیک بکەین بەڵام لە ڕێگای کۆمپیوتەر وە بە کرتە کردن لەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ بابەتەکە(چۆنیەتی جەیڵبرەیک کردنی هەموو وەشانەکانی iOS 11 هەتاوەکو 11.1.2 لە ڕێگای ئامڕازی Electra)، بەڵام لە بابەتی ئەمڕۆدا باس لەوە دەکەین کە چۆن وەشانەکانی iOS 11-11.1.2 جەیڵبرەیک بکەین بە بێ بەکارهێنانی کۆمپیوتەر.

 

هەنگاوی یەکەم:- دەڕۆینە ماڵپەڕی “https://next.tweakboxapp.com” دواتر دەڕۆینە بەشی “Apps” پاشان کرتە لە بەشی “Tweakbox Apps” دەکەین، دەگەڕێین بەدوای ئەپی “Electra Jailbreak” وەشانی “1.0.4” هەروەک لە وێنەکەدا ڕوون کراوەتەوە، پاشان کرتە لە “install” دەکەین، دواتر بەشێکمان بۆ دەکرێتەوە لەوێدا کرتە لە “install” دەکەین.

هەنگاوی دووەم:- چاوەڕێ دەکەین تاوەکو ئەپی “Electra” دادەبەزێت.

هەنگاوی سێیەم:- لێرەدا دەبێت ئەپی “Electra” ـکە Trust بکەین هەربۆیە دەچینە Settings> General> Profile & Device Management دواتر کرتە لە “Trust” دەکەین هەروەک لە وێنەکەدا دیارە.

هەنگاوی چوارەم:- ئەپی “Electra” دەکەینەوە و پاشان کرتە لە وشەی “Jailbreak” دەکەین دواتر هەندێک چاوەڕێ دەکەین هەتاوەکو ئایفۆنەکەمان دەکوژێتەوە و هەڵدەبێتەوە.

هەنگاوی پێنجەم:- لە کۆتاییدا لە بەشی ئەپەکاندا دەبینیت ئەپی سیدیات بۆ زیاد بووە و بەسەرکەوتوویی ئایفۆتەکەت جەیڵبرەیک کردووە.

پیرۆزە بە سەرکەوتویی سیدیا دابەزی بۆ مۆبایلەکەت.

4 نیسان، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
135